تێکۆشانی دادپەروەری بۆ ڕۆبۆسکی ١٢٢ مانگە بەردەوامە: یاسا ونە و دادپەروەری نییە!
تێکۆشانی دادپەروەری بۆ رۆبۆسکی بە ئامانجی دادگاییکردنی ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی ١٢٢ مانگە بەردەوامە.
تێکۆشانی دادپەروەری بۆ رۆبۆسکی بە ئامانجی دادگاییکردنی ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی ١٢٢ مانگە بەردەوامە.
هەوڵدانی دادپەروەری بۆ رۆبۆسکی لە ١٢٢مین مانگدا کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی کە تێیدا ٣٤ کەس لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورکەوە شەهیدکران، لەبەردەم لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی ئەنقەرە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا. لە کۆنفرانسی رۆژنامەنووسیدا پانکارتی ' پێویستە بکوژەکان بدۆزرێنەوە و جارێکی دیکە ڕۆبۆسکی دووبارە نەبێتەوە' هەڵواسرا. لتانزۆ گوندوزئاڵپ راگەیەنراوێکی خوێندەوە و داوای دادپەروەری کرد.
گوندوزئاڵپ رایگەیاند، لەو رۆژەوەی کۆمەڵکوژیەکە ئەنجامدراوە بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێن و ئاستەنگیەکان لەبەردەم دادپەروەری هەرماوە و وتی، " هەموو دەزگا و ناوەندەکانی دادوەری بەردەوامی بە سزانەدانی بکوژەکان دەدەن. ڕۆبۆسکی رەمزی بێویژدانیە. بە هاوکاری دەزگا دادوەریەکان دۆسیەکەیان داخست. بەڵام خانەوادە و پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ بەردەوامن بەدوای دادپەروەریدا. لە بیری هەموو کۆمەڵگایەکدا هەیە. هەرچەند بیشارنەوە و رەتیبکەنەوە ئێمە لێرە بەردەوام بانگەوازی دادپەوەری و ئاشتی دەکەین. ئەو شتانەی بەسەرماندا دێت، بەهۆی بێسزادان و شەڕ و نەبوونی دادپەروەریەوە. لە هیچ کۆمەڵکوژیەکدا کاتتێپەڕکردن نییە.
گوندوزئاڵپ باسی ئەوەشی کرد کە هەموو ٢٨ی مانگێک بانگەوازیان هەیە و وتی، " لەم خاکە رێگەی دادپەوەری و ئاشتی، سەرەتا لە ڕۆبۆسکیدا تێدەپەڕێت. ڕۆبۆشکی شەرمی ئەم خەڵکەیە، برین و گەڕانە بەدوای دادپەروەریدا."
ف.ق