تەمەل: کەس ناتوانێت عەبدوڵا ئۆجالان لە بیر گەلی کورد بباتەوە
یاریدەدەری هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی تەیب تەمەل لە وێرانشار لە ئاهەنگی نەورۆزدا قسەی کرد و وتی، " کەس ناتوانێت بەڕێز ئۆجالان لە بیری گەلی کورد بباتەوە".
یاریدەدەری هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی تەیب تەمەل لە وێرانشار لە ئاهەنگی نەورۆزدا قسەی کرد و وتی، " کەس ناتوانێت بەڕێز ئۆجالان لە بیری گەلی کورد بباتەوە".
نەورۆزی ناوچەی وێرانشاری رحا لە گەڕەکی شرناک پێرۆزکرا. بە دەیان هەزار کەس بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد. گۆڕەپانەکە بە رەنگەکانی سەوز، سوور و زەرد رازابووەوە و بەردەوام دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" دەوترانەوە.
لە مەراسیمەکەدا پەیامی پێشووتری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ مەراسیمەکانی نەورۆز خوێندرایەوە و ئاگری نەورۆز لەلایەن دایکانی ئاشتییەوە داگیرسێندرا و کاندیدەکانی هاوسەرۆکایەتی شارەوانی وێرانشار و گەورەشاری رحا وتەیان پێشکەشکرد.
'دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت'
کاندیدانی دەم پارتی بۆ هاوسەرۆکایەتی شارەوانی گەورە شاری رحا جەلالەدین ئەرکمەن و گوڵشەن ئۆزەریش نەورۆزیان لە گەل پیرۆز کرد.
ئەرکمەن ناڕەزایەتی توندی بەرامبەر بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی نیشاندا و رایگەیاند "دەبێت بەڕێز ئۆجالان بتوانێت رۆڵی خۆی جێبەجێ بکات، دەبێت دەستبەجێ لە رووی جەستەییەوە ئازاد بکرێت".
'کەس ناتوانێت عەبدوڵا ئۆجالان لە بیر گەلی کورد بباتەوە'
یاریدەدەری هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی تەیب تەمەلیش لە وتارەکەیدا ناڕەزایەتی بەرامبەر گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نیشاندا و وتی، " زیندانیان مانیان لە خواردن گرتووە، دایکان لە ئێشکگریدان. کاتی ئازادی بەڕێز ئۆجالان هاتووە. کەس ناتوانێت پەیوەندی گەل و بەڕێز ئۆجالان بپچڕێنێت. کەس ناتوانێت بەڕێز ئۆجالان لە بیر گەنجان و گەلی کورد بباتەوە. نا بۆ گۆشەگیری، بژی ئازادی".
دواتر هونەرمەند هێدیە کاڵکان هاتە سەر شانۆ و جەماوەر دەستیان بە گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کرد.
هـ . ب