تەرمی باوکی سارا کایای دیلکراو بە خاک سپێردرا
تەرمی غالب یوسف ئۆغڵو باوکی سارا کایای هاوسەرۆک شارەوانیی نسێبین، کە لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە دیلکراوە، بە مەراسیمێک بە خاک سپێردرا.
تەرمی غالب یوسف ئۆغڵو باوکی سارا کایای هاوسەرۆک شارەوانیی نسێبین، کە لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە دیلکراوە، بە مەراسیمێک بە خاک سپێردرا.
غالب یوسف ئۆغڵو دوێنێ شەممە ٧ی ئاب گیانی لە دەستدا. غالب یوسف ئۆغڵو باوکی سارا کایا هاوسەرۆک شارەوانیی نسێبین، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دیلکراوە و لە زیندانی جۆری تیی تارسوس راگیراوە. بۆ ئەوەى بەشداری لە مەراسیمی بە خاکسپاردن و پرسەى باوکیدا بکات داوای پێشکەشی ئیدارەی زیندان کردبوو.
یەکەم داوای سارا کایا لەلایەن پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە مێردین و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەوڵەتی تورک لە مێردین بە پاساوی ئەوەی "ناتوانرێت ئاسایشی دابین بکرێت" رەتکرابوویەوە.
بەڵام دوای ئەوە لەسەر داوای پارێزەرەکانی و هەوڵەکانی ناوەندی گشتیی هەدەپە، رێگا درا، کە سارا کایا بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنی باوکی ببێت.
مەراسیمی بە خاکسپاردنی غالب یوسف ئۆغڵو لە نسێبین بەڕێوەچوو و بە پاساوی ئەوەى پەتای کۆرۆنا هەیە هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک تەنها رێگایان بە ٣٠ کەس دا، کە بەشداری لە مەراسیمەکەدا بکەن.
هەر دوێنێشی باوکی گوڵتان کشاناک هاوسەرۆک شارەوانیی گەورە شاری ئامەد کۆچی دوایی کرد. گوڵتان کشاناک لە زیندانی جۆری ئێفی کاندرایا دیلکراوە. بە هەوڵی پارێزەرەکان و هەدەپە توانیی بەشداری لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی تەرمی باوکیدا بکات.
ژ.ت