تەرمی دەروێش عەڤدی لە شەنگال بەخاکسپێردرا
تەرمی چالاکوانی سیاسی ئیبراهیم دەروێش عەڤدی کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکرا، لە شەنگال بەخاکسپێردرا.
تەرمی چالاکوانی سیاسی ئیبراهیم دەروێش عەڤدی کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکرا، لە شەنگال بەخاکسپێردرا.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٥ی حوزەیران بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر، ناوەندی ئەنجومەنی گەلی ناوچەی سنونێی شەنگال و دوکانەکانی دەوروبەری ناوەندەکەی بۆردومان کرد.
لە ئەنجامدا منداڵێک بە ناوی ساڵح ناسۆ شەهید بوو و ٧ کەسیش بریندار بوون.
چالاکوانی سیاسی ئیبراهیم دەروێش عەڤدی کە بریندار ببوو و لە نەخۆشخانەیەکی موسڵ چارەسەری بۆ دەکرا، شەهید بوو.
تەرمی شەهید لە گەلی کەرسێ بە کاروانێکی ئۆتۆمبێڵ بەرەو گۆڕستانی شێبل شقاسم لە چیای شەنگال بەڕێکرا و لەلایەن هەزاران کەسەوە بە دروشم بەخاکسپێردرا.
ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگالیش سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئیبراهیم دەروێش عەڤدی کرد.
ف.ق