تەرمی فەرهاد ئاجار گەریلای هەپەگە دوای ١٨٥ رۆژ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە

تەرمی فەرهاد ئاجار (چەکدار گابار) گەریلای هەپەگە کە لە ٢٩ی حوزەیراندا لە هەرێمی جیلۆی جۆلەمێرگ لە شەڕدا شەهید ببوو. دوای ١٨٥ رۆژ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

دوای تێستی خوێن، داواکاری کۆماری گەڤەڕ رێگەیدا تەرمەکە لەلایەن خانەوادەکەیەوە وەربگیرێتەوە.

خانەوادەی ئاجار لە سەرلەبەیانیەوە لەگەڵ پۆلیس لە گۆڕسانی بێکەسان تەرمی خۆی خۆیان وەرگرتەوە و بۆ ناوچەی جزیری شڕنەخ گواسترایەوە.

ف.ق