تەرمی فەرماندەی یەژاستار ئەددەسا جەژنا بەخاکسپێردرا

فەرماندەی یەژاستار ئەجە یڵماز (ئەددەسا جەژنا) کە لە دێرسیم شەهیدبوو، لە ئێلیح بە مەراسیمێکی جەماوەری بە خاکسپێردرا.

مەراسیمی بەخاکسپاردن

لە فەرماندەکانی یەژاستار ئەجە یڵماز (ئەددەسا جەژنا) لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ لە دێرسیم لە شەڕدا شەهیدبوو و تەرمەکەی لە ئێلیح بە جەماوەری بە داخسپێردرا.

بنەماڵەی یڵماز لە ٢٠ی کانونی دووەم بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی نمونەی خوێن سەردانی دەزگای پزیشکی دادی مەلەتیەیان کردبوو. دوێنێش لایەنە پەیوەندیدارەکان پەیوەندییان بە بنەماڵەکەوە کرد و ئاگاداریان کردنەوە کە بچن و تەرمەکە وەربگرنەوە، بۆیەش بنەماڵەکە چوونە مەلەتیە و تەرمەکەیان بردەوە بۆ ئێلیح.

تەرمەکە درەنگانی شەو گەیەنرایە گۆڕستانی گوندی گربەرەشک و بە جەماوەری بە دروشمەکانی "شەهید نامرن" و بە هەلهەلە پێشوازی لێکرا. پۆلیسەکان رایانگەیاند کە جگە لە بنەماڵەکەی کەس ناتوانێت بچێتە گۆڕستانەکەوە، بەڵام بە هۆی کاردانەوەکان، ناچار بوون کە بەشێک لە هاووڵاتیان بچنە گۆڕستانەکەوە، تەرمی یڵماز وتنەوەی دروشم بە خاکسپێردرا.

هـ . ب