تەرمی عەگید جڤیان ئەندامی ئەنجوومەنى بڕیارگەى هەپەگە بە خاکسپێردرا

تەرمی عەگید جڤیان (وەحییەدین کارا) ئەندامی ئەنجوومەنی بڕیارەگەى هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) و فەرماندەى ناوچەى بۆتان، کە لە وان شەهید بوو بوو، لە گەڤەر و لە ژێر گەمارۆی سەربازانی تورک دا بەخاکسپێردرا.

تەرمی عەگید جڤیان (وەحییەدین کارا) ئەندامی ئەنجوومەنی بڕیارەگەى هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) و فەرماندەى ناوچەى بۆتان، کە لە وان شەهید بوو بوو، لەلایەن لەلایەن بنەماڵەکەی و دەزگای دادی پزیشکیی وانەوە برایەوە بۆ گوندی جڤیان لە گەڤەری جۆلەمێرگ و شەوی رابردوو بە خاکیان سپارد.  

پێش ئەوەى تەرمەکەى بگاتە شوێنی بە خاکسپاردنەکە، سەدان سەربازی تورک گوندەکەیان گەمارۆدابوو.

سەربازەکان تەنها رێگایان بە ٣ کەسی بنەماڵەکەى دا بەشداری لە بە خاکسپاردنی تەرمەکەدا بکەن.

تەرمی عەگید جڤیان لە ژێر گەمارۆی چڕی سەربازانی تورکی داگیرکەردا بە خاکسپێردرا.

ژ.ت