تەرمی شەهید کەریم گواسترایەوە بۆ سنونێ
تەرمی گەنجێک بە ناوی کەریم حەجی شێرۆ کە دوێنێ لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شەنگال شەهیدبوو، لە مەزارگەی شەهیدانی شەهید بەرخودان و شەهید دڵگەش بەخاکدەسپێردرێت.
تەرمی گەنجێک بە ناوی کەریم حەجی شێرۆ کە دوێنێ لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شەنگال شەهیدبوو، لە مەزارگەی شەهیدانی شەهید بەرخودان و شەهید دڵگەش بەخاکدەسپێردرێت.
پاشنیوەڕۆی دوێنێ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە شەنگال و لە ئەنجامدا گەنجێک بە ناوی کەریم حەجی شێرۆ شەهیدبوو.
بەمەبەستی توێکاری تەرمەکە گواسترایەوە بۆ موسڵ، دواتر تەرمەکە گەیەندرایە نەخۆشخانەی شەهیدانی خانەسۆر و لەوێشەوە بە کەژاوەی ئۆتۆمبێل بەرەو ماڵەکەی لە ناحیەی سنون بەڕێکرا. بڕیارە لە ماڵی شەهیدانەوە بە رێورەسمی ئایینی تەرمەکە بەرەو مەزارگەی شەهیدانی شەهیدان بەرخودان و شەهید دڵگەش ببرێت و لەوێ بەخاکبسپێردرێت.