زەکی شەنگالی، لە ڕێوڕەسمەكەدا بە ناوی فەرماندارێتیی یەبەشەوە وتەیەكی پێشكەش كرد و وتی: “هەڤاڵمان شەنگالی، هەمیشە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و بەو بەرپرسیارێتییەوە بەشداری ڕیزەکانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال بووە و هەموو بەشداربوونێکی گەنجانی ئێزدییش لە هێڵی شەهید مام زەکی و شەهید زەردەشتیدا پیرۆزە”.
فەرماندەكەی یەبەشە ئاماژەی بەوەیش كرد: شەنگال قیرانی، یەکێک بوو لەو گەنجە ئێزدییانەی هەڵوێستی نواند و لە ساتی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكاندا، بەشداری بەرخۆدانی كرد و ڕووبەڕووی داعش بووەوە.
ڕاشیگەیاند: ئەرکی شەڕڤانانی یەبەشە-یەژەشە و هێزەکانی ئاسایشی ئێزدیخان، کە لە هێڵی شەهیداندان، خۆیان بپارێزن.
لە كۆتاییدا شەڕڤانانی یەبەشە-یەژەشە سوێندیان خوارد کە درێژەپێدەری ڕێبازی شەهیدان بن.
هەر ئەمڕۆ فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە)، ناسنامەی شەڕڤانەکەی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

ناسناو: شەنگال قرانی
ناو و پاشناو: قەحتان شڤان موراد
ناوی دایک و باوک: فەیروز شەڕۆ و شڤان موراد
شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٠١/٠٨/٢٠٢١ – شەنگال
ف.ق