تەرمی ئەو زیندانیەی لە سیلیڤری کوژرا لە ئێلح بەخاکسپێردرا

تەرمی سەرهان یڵماز زیندانی کورد کە لە زیندانی سیلیڤری دەوڵەتی تورک کوژرا، لە شاری ئێلحی باکوری کوردستان بەخاکسپێردرا.

لە زیندانی پیتی ئێڵی ژمارە یەکی سیلیڤری بەهۆی ئەشکەنجە فشاری ٦٠ پاسەوان، ٦ زیندانی هەوڵیاندا خۆیان بکوژن. لە ئەنجامدا فەرهان یڵماز و دوو زیندانی دیکە کە ناویان نەزانراوە گیانیان لەدەستدا. خانەوادەەی یڵماز تەرمی کوڕەکەیان لە نەخۆشخانەی سیلیڤری وەرگرت، خانەوادەکە داوای ئەنجامی پشکنینی کردەوە، بەڵام پێیان راگەیەنرا کە ٦ مانگی دیکە پێیان دەدرێتەوە و رێگە نەدرا خانەوادەکە سەیری تەرمی کوڕەکەیان بکات. دواتر خانەوادەکە تەرمەکەیان وەرگرتەوە و بەرە ئێلح بەڕێکەوتن. تەرمی یڵماز لە ئێلح لەلایەن زۆر کەسەوە پێشوازی لێکرا.

دوای رێورەسمی ئایینی تەرمی سەرهان یڵماز لە گۆڕستانی گوندی کانیراڤا بە بەشداریی دایکان بەخاکسپێردرا.

ف.ق