تەرمی ڕۆژنامەنووس هێرۆ بەهادین بەخاک سپێردرا
تەرمی ژنە ڕۆژنامەنووس هێرۆ بەهادین کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەیدسادق شەهیدبوو، بە مەراسیمێک لە شاری سلێمانی بەخاک سپێردرا.
تەرمی ژنە ڕۆژنامەنووس هێرۆ بەهادین کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەیدسادق شەهیدبوو، بە مەراسیمێک لە شاری سلێمانی بەخاک سپێردرا.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە نزیک سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج، بەهۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووسی ژنی کۆمپانیای چەتر (گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین) شەهیدبوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی قەرەتۆغان لە سنووری سلێمانی بە ئامادەبوونی کەسوکار و و چالاکوانان و هاوخەباتانی شەهید، تەرمی شەهید هێرۆ بەهادین بەخاکسپێردرا.
لە مەراسیمەکەدا بەڕێوەبەری کۆمپانیای چەتر کەمال حەمەڕەزا سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوخەباتانی شەهیدەکان کرد و هێرشەکەی شەرمەزار کرد و گوتی: "ئەم هێرشەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕاگەیاندنی ئازاد، دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە ڕاگەیاندنی ئازاد بووە بە ئاستەنگێک لەبەردەم جێبەجێکردنی پیلانگێڕیی و داگیرکارییە گڵاوەکانیان، ڕاگەیاندنی ئازاد هەمیشە ڕۆڵی سەرەکیی گێڕاوە لە پوچەڵکردنەوەی ئەو سیاسەتانەی لەسەر گەلەکەمان بەڕێوەدەچن."
کەمال حەمە ڕەزا بەڵێنی دا بە درێژەدان بە ڕێگەی ڕاگەیاندنی ئازاد.
بە درووشمی "شەهید نامرێت" و "هێرۆ نامرێت" تەرمی شەهید هێرۆ بەخاک سپێردرا.