تۆرۆس: ئێمە ٤ی نیسانی ٢٠٢٣ لەگەڵ ڕێبەرایەتی خۆمان دا پیرۆز دەکەین
ئەرداڵ تۆرۆس گەریلای پەژاک ٤ی نیسان و ١٨هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەژاکی پیرۆزکرد و وتی: "ئێمە ساڵی نوێ دەکەینە ساڵی ئازادیی جەستەیی ڕێبەرایەتی".
ئەرداڵ تۆرۆس گەریلای پەژاک ٤ی نیسان و ١٨هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەژاکی پیرۆزکرد و وتی: "ئێمە ساڵی نوێ دەکەینە ساڵی ئازادیی جەستەیی ڕێبەرایەتی".
ئەرداڵ تۆرۆس گەریلای پەژاک ٤ی نیسان و ١٨هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەژاکی پیرۆزکرد و وتی: "ئێمە ساڵی نوێ دەکەینە ساڵی ئازادیی جەستەیی ڕێبەرایەتی".
گەریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بە بۆنەی ڕۆژی ٤ی نیسان و ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ١٨هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەژاک هەست و بۆچوونی خۆیان خستەڕوو و لەو بارەیەوە ئەرداڵ تۆرۆس بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەى کرد و داوای بەشداریکردنی لە ریزەکانی تێکۆشاندا لە هەمووان، بە تایبەتی لە ژنان و کوڕانی گەنجی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد.
تۆرۆس هەست و بۆچوونەکانی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی:
"پێش هەموو شتێک ئەم ڕۆژە پیرۆزە، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری ئاپۆ و لە دایکبوونی خۆمان، لە هەموو گەلی کورد و هەموو گەلانی ئازاد پیرۆز دەکەین. بە تایبەتی پیرۆزبایی لە گەلی خۆمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەموو گەلانی ئێران دەکەم. هاوکات پیرۆزبایی یادی ١٨ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە هەموو گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەموو گەلانی ئێران و گەلانی دیموکراتیکخواز و گەلانی ئازادیخواز دەکەم، کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن".
"پەژاک بە خاوەنداریکردن لە خوێنی شەهیدان خۆی بونیاتنا"
وەک دەزانرێت ماوەی ١٨ ساڵە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بە رۆحێک، کە لە فکر و بیر و باوەڕی ڕێبەر ئاپۆدایە خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکخستووە و توانیویەتی بەو ڕۆح و حەماسەتەوە ئەو کەلتوورە شۆڕشگێڕییە ڕەسەنە بە ڕەسەنایەتی کوردیی ڕاستەقینەوە پەیوەست بکات و ئەوە روون بکاتەوە و زیندووی بکاتەوە. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرلە نوێ ئاوەدانکردنەوە و بونیاتنانەوە دروست دەکات. ئەمەش ئومێدی خستۆتە دڵی هەمووان و بەتایبەتی لاوان و ژنانی کورد، کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان ڕووناکییەک دەبینین، کە ئەوەش هێڵی ئازادییە و ئێمە لەسەر ئەو هێڵە تێدەکۆشین و ئێمە خۆمان دەگەیەنین بەو هێڵە و سەردەکەوین. ئەمە هێز و ڕەنگی نوێیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. پەژاک خۆی بەم شێوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دامەزراند.
پەژاک بە خاوەنداریکردن لە خوێنی شەهیدان خۆی بونیاتنا، واتە پەژاک ئەو حیزبە نەبوو، کە بڕوات لە وڵاتێکی بیانیدا دابنیشێت و لەسەر تەلەفزیۆن پڕوپاگەندە بکات و گوایە خۆی بەوە پێشبخات، چونکا لە بناغەى دامەزراندنی پەژاک بە خاوەنداریکردن لە شەهیدان و شەهیدانی ئینتەرناسیۆنالیست بوو. یەکەم شەهیدەکانمان فارسن، شەهیدی ئازەری و عەرەب و لە هەموو زاراوە دیالێکت، بیر و باوەڕە جیاوازەکان هەیە. ئەوە رۆحێکی نەتەوەبوونی جارێکیتر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دامەزراندەوە و ئەو هێزە ڕەسەنەی دەرخست، کە ئێمەش پێی سەربەرزین و شانازییەکی پڕ لە ورەی پێوە دەکەین.
لە ماکۆوە تا کرماشان، ئیلام و خوراسان و لە هەرکوێ کەسێکی کورد و بە تایبەتی مرۆڤێکی ئازاد بە فکرێکی ئازادەوە بژی، بە یەکدەنگی لەگەڵ ئەم بزووتنەوەیەدان و بەم بیروباوەڕەوە بەرەو سەرکەوتن دەڕۆین و سەردەکەوین.
"لە دژی داگیرکەران تێدەکۆشین"
بۆیە ئێمە بانگەوازمان هەیە و دەڵێین، هەموو ئەو کەسانەی بۆ ئازادی تێدەکۆشن، دەیانەوێت لە تێکۆشانی ئازادیدا رۆڵ و جێگەیان هەبێت، دەیانەوێت ڕیز و بەرە ولایەنی خۆیان دیاری بکەن و ئەوانەی دەیانەوێت لە دژی خیانەتکاران و ئەو هێزانەى سەرکوتیان دەکەن و بە نەبوویان دەزانن تێبکۆشن، ئێمە داوایان لێدەکەین، کە بەشداری لە رێزەکانی پەژاک دا بکەن. لە دژی داگیرکەران بوەستنەوە و نفرەت لە داگیرکەرانی سەر کوردستان و خائینەکان و خیانەت بکەن بۆ ئەوەى بتوانن لە تێکۆشاندا سەر بکەون.
ئێمە لەو بڕوایەداین، کە هەموو گەنجانی کورد و کوردستان لەو پێناوەدا بە تایبەتی ژنانی گەنج و کوڕانی گەنج، پیرەکان و بە تەمەنەکان بە ڕۆحی گەنجانەوە بەشداری دەکەن و ئەم شۆڕشە سەردەخەن. ئێمە ساڵی نوێ دەکەینە ساڵی ئازادیی جەستەیی ڕێبەرایەتی، ئێمە ٤ی نیسانی ٢٠٢٣ لەگەڵ ڕێبەرایەتیدا پیرۆز دەکەین. هەستەکانمان، هێزەکانمان و بیر و ڕامانەکانمان ئەوەیە، ئێمە بەو بیر و باوەڕەوە تێکۆشانەکەمان سەردەخەین".
ژ.ت