نامەی تەڤ-چاند بۆ بنەماڵەی باوکی تەیار
تەڤگەری کەلتوور و هونەر (تەڤ-چاند) نامەیەکی بۆ بنەماڵەی جومعە خەلیل ئیبراهیم (باوکی تەیار) ناردوە، کە لە بەرخۆدانی بەنداوی تشریندا لە کاتی چالاکی ئێشکگرییدا لە ١٩ی کانوونی دووەم لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی توکی داگیر شەهید بوو.
تەڤ-چاند لە سەرەتایی نامەیەکیدا ئاماژەی بەوەداوە، دەزانن لە دەستدانی هەڤاڵ جومعە بۆ بنەماڵەکەی چەندە سەختە و هەرگیز شوێنی پڕناکرێتەوە و هاتووە: "هەڤاڵ جومعە بۆ بنەماڵەکەی چەندە لە دەستدانێکی سەخت بوو، بۆ گەلی کوردستان و هەموو کوردیش هێندە لە دەستدانێکی سەخت و گەورەیە کە هەرگیز شوێنی پڕناکرێتەوە. هەربۆیە وەک تەڤ-چاند ئازارەکەمان زۆر مەزنە. هەڤاڵ جومعە هەروا شەهید نەبوو؛ لە نێو چالاکییدا و لە دوای هەڵسەنگاندنەکانی پەیوەست بە داگیرکاری تورکدا شەهید بوو. هەربۆیە زۆر بە ئاسودەیی دەتوانین بڵێین؛ وڵاتپارێزی و چالاکییەکانی لە دژی داگیرکاری، دەوڵەتی تورکی تەنگاو دەکرد، بۆیە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کردی بە ئامانجی هێرشەکانی. بە تایبەت کرایە ئامانج؛ ئەو بۆ ئێمە زۆر کراوە و مانادرە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەموو کوردێک وەک دووژمن دەبینێت بۆ لە ناوبردن، بەڵام ئەوانەی وەک هەڤاڵ جومعە بوون بە تایبەتی بە ئامانجی دەگرێت. هەموو وڵاتپارێزێکی کورد ئەمە دەزانێت. هەڤاڵ جومعەش ئەمەی دەزانی و کارەکانی بەم زانابوونەوە ئەنجام دەدا."
لە بەردەوامی نامەکەشدا ئاماژەش بەوەکراوە هەڤاڵ جومعە هەمیشە پڕ بوو لە هەستی وڵاتپارێزی و لەم ڕوەوە هەرگیز پاشەکشەی نەکردووە و هاتووە: "بەکارەکانی، بە هونەرەکەی، بە هەڵوێست و بۆچوونەکانی هەمیشە لە تەنیشت گەلەکەی بوو. چەندین منداڵ، گەنج، ژن و پیاو بە هونەر و هەڵوێستی هەڤاڵ جومعەوە بە وڵاتپارێزی خۆیان پەروەردە کرد و لە تەنیشت گەلدا هەڵوێستی خۆیان دەربڕی. هەڤاڵ جومعە بۆ گەلی کورد هێزێکی زۆر مەزنبوو. هەروەها لە هونەری شانۆی کوردییدا مامۆستایەکی مەزنبوو، کە شوێنی ئەو پڕ ناکرێتەوە. بە هونەر و چالاکییەکانی وەک قوتابخانەیەک بوو."
لە درێژەی نامەکەدا دەستنیشان کراوە باوکی تەیار بە زمانێکی ئاسان، بەڵام بە ڕۆحی وڵاتپارێزی هونەرەکەی پێشکەش دەکرد و گوترا: "زۆر بە ئاسودەیی دەتوانین بڵێین، هەڤاڵ جومعە بە هونەرەکەی ڕێگەی شانۆی کوردی نیشان داین، داهاتووی شانۆی کوردی داڕشتوە. لەبەر ئەم هۆکارانە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەڤاڵ جومعە-باوکی تەیاری بە ئامانج گرت و شەهیدی کرد. لە دوای خۆی ژیانێکی پاک، ڕێگەیەکی ڕوناکی بۆ بە جێهێشتین."
لە کۆتایی نامەکەدا تەڤ-چاند گوتی: "وەک تەڤگەری کەلتوور و هونەری دیموکراتیک (تەڤ-چاند)، بە یادەوەری و میراتی هەڤاڵ جومعەوە شانازی دەکەین. ئێمە هەڤاڵ جومعە کە گەلەکەمان وەک باوکی تەیار دەیناسێت، وەک ڕێنیشاندەرێکی نەمر دەبینین و درێژە بە ڕێ و ئامانجی دەدەین. هەمیشە لە ژیان و هونەرەماندا یادی دەکەینەوە. بێگومان هیوا و خەونی هەڤاڵمان لە تێکۆشان و هونەردا بە سەرکەوتن دەگەیەنین، کۆتایی بە دەسەڵاتی دەوڵەتی داگیرکەر لە کوردستان دەهێنین و ئاڵای شانۆی کوردی دەشەکێنینەوە. لە تێکۆشان و هونەرەکەماندا هەمیشە یادی دەکەینەوە. جارێکی دیکە هاوبەشی ئازاری بنەماڵە هێژاکەیان دەبین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەیان دەکەین. سەری بنەماڵەکەی و سەری گەلی کورد ساغ بێت.
لە چیا ئازادەکانەوە سڵاو و ڕێزی شۆڕشگێڕی..."