تەڤ-چاند، هونەرمەندان هەرەکۆڵ و داغی بەبیر هێنایەوە

تەڤ-چاندی ئەوروپا شەهیدان یەکتا هەرەکۆڵ و خەلیل داغی بەبیر هێنایەوە و ڕایگەیاند کە ئەوان لەسەر هێڵی هەردوو هونەرمەندی شۆڕشگێڕ درێژە بە تێکۆشان دەدەن.

ُُُُُُُُشەهیدان هەرەکۆڵ و داغ

تەڤ-چاندی ئەوروپا بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی یەکتا هەرەکۆڵ و خەلیل داغ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "ئەمڕۆ بیستەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەندی شۆڕشگێڕی شانۆگەری گەلەکەمان یەکتا هەرەکۆڵە، کە لە ٢٧ی ئاداری ٢٠٠٤ لە شاری حەلەب چالاکیی فیدایی ئەنجامدا و شەهید بوو، بەڕێزدارییەوە بەبیری دەهێنینەوە، شەهید یەکتا لەلایەن تەڤگەری چاند و هونەرەوە وەک 'هێڵی هونەری ئێمە' دەناسرێت، لە هەمان کاتدا ئەو شۆڕشگێڕێک بوو پڕ لە وانە لەگەڵ ژیان و هونەرەکەی."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "یەکتا هەرەکۆل لە ساڵی ١٩٦٨ لە خوزاد لە دێرسیم لەدایک بووە، لە زانکۆی گازی ئەنقەرە خوێندوویەتی، دواتر بەشداری ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستان دەبێت، لە هەرێمەکانی گەریلا، لە یۆنان، ڕۆمانیا، ڕووسیا، کامپی مەخموور و ڕۆژئاوای کوردستان و حەلەب داستانی شانۆەکەی نووسیویەتی، دەرهێنراوە و پێشکەشی کردووە. ڕۆڵی چەندین کارەکتەری وەک پیر سوڵتان تا کاوەی ئاسنگەری بینیوە.

یەکتا هەرەکۆل گرنگییەکی زۆری بەو دامەزراوەیە دا. ساڵی ٢٠٠١ بووە یەکێک لە دامەزرێنەرانی قوتابخانەی کەلتووری هونەری شەهید سەفکان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. لەم قوتابخانەیەدا زۆرێک لە گەریلاکان لە بوارەکانی سینەما، مۆسیقا، شانۆ، فۆتۆگرافی و هەڵبەستدا ڕاهێنانیان پێکرا و بەرهەمی گەورەیان خوڵقاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە یادی شەهید یەکتا هەرەکۆل لەبیر ناکرێت"لە ڕۆژئاوا شۆڕش سەری هەڵدا، گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەکادیمیای هونەری بە ناوی یەکتا هەرەکۆڵەوە دامەزراند. لەوێ قوتابیان فێری مۆسیقا، سینەما و شانۆ و گۆرانی و وێنەگری دەبن و لەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوا پەروەردە دەبن، هەموو ساڵێک لە ٢٧ی ئاداردا فێستیڤاڵێکی شانۆیی بە ناوی شەهید یەکتا ساز دەکەن.

لە سەدەی بیستەمدا، کولتوور و ناسنامەی کورد بە ئاسمیلەکردن و کۆمەڵکوژییەوە لەناوچوو. هونەرمەندانی شۆڕشگێڕی وەک یەکتا هەرەکۆل هەوڵی پاراستنی ناسنامەی کوردیان داوە، نوێنەرایەتی کولتووری شۆڕشگێڕی نوێ و بەرخۆدانیان کردووە. ئێمە وەک خەباتکارانی کولتوور و هونەر ئەم ڕێگایە بەردەوام دەکەین.

یادی شەهید یەکتا و شەهید باران، شەهید ساریا، شەهید هێڤی، شەهید ڕیزان، شەهید زەردەشت و شەهید داخستان و هەموو شەهیدانی شۆڕش بە بیر دێنێنەوە.

بەم بۆنەیەوە ڕۆژی جیهانی شانۆ، بەتایبەتی لە شەهیدان و سەرجەم خەباتکارانی هونەری شانۆ پیرۆز دەکەین.

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکە، سەبارەت بە شەهیدبوونی خەلیل داغ دا وەها هاتووە "دوای پێنج ڕۆژ، پاڵەوان و دۆستی شاخەکان، هونەرمەندی شۆڕشگێڕ خەلیل داغ (ئوساڵ) لە 1ی نیسانی ساڵی ٢٠٠٨، لە ناوچەی بەستای بۆتان، لە هێرشی تۆپخانەکانی تورکیا شەهید بوو.

خەلیل داغ لە ساڵی ١٩٧٣ لەدایک بووە، لە ئیزمیر و ئەڵمانیا گەورە بووە. ساڵی ١٩٩٥ وەک کامێرامان بەشداریی شاخەکانی کوردستان دەبێت و تا شەهید بوونی تێکۆشانی ئازادیخوازانی کوردستانی تۆمار دەکرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "تایبەتمەندییەکی دیکەی گرنگی خەلیل داغ لە بواری سینەمادا، دامەزرێنەر و دەرهێنەری فیلمەکانی تیرژ، ئەینکا بێژنە، فرمێسکێن ئاڤا زێ، بێریتان، دەما ژن هێز بێکە و نهێنییەکانی ڕووخسارمان بوو.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، لە کەسایەتی یەکتا هەرەکۆڵ و خەلیل داغ دا هەموو شەهیدان بە بیر هێنرانەوە.