تەڤگەری ئازادی: پێویستە ده‌ستبه‌جێ ئەندامە دەستگیرکراوەکانمان لە سلێمانی ئازاد بکرێن

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، لە شاری سلێمانی لەبارەی دەستگیرکردنی چەند ئەندامێکیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و داوای بێ مەرج ئازادکردنی ئەندامەکانی کرد.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا، شەهێن محەمەد، هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادی ڕایگەیاند، ماوەی چوار ڕۆژە سێ ئەنداممان لە رۆژی جیهانی دژی داگیرکاری لە دوای خۆپیشاندانە مۆڵه‌تپێدراوه‌كه‌ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراون.

باسی له‌وه‌شكرد، ژمارەیەک لە چالاکوانانی شاری سلێمانی مۆڵەتیان بۆ ئەو خۆپیشاندانە دژی داگیرکاری وەرگرتبوو وەک تەڤگەری ئازادی بەشداریمان کرد و لە کاتی کۆتاییهاتنی خۆپیشاندانەکەدا سی ئەنداممان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکران. هاوسەرۆکی سلێمانی تەڤگەری ئازادی ڕوونیکردەوە، پێمانوایە دەستێک لەناو هێزە ئەمنیەکان هەیە لە دژی ئەو چالاکیانەی لە دژی داگیرکاری ئەنجام دەدرێن و هەوڵ دەدەن ئەو جۆرە چالاکیانە بە ئاراستەیەکی دیکەدا بەرن. لە بارەی دۆخی ئەو دەستگیرکراوانە، شەهێن محەمەد باسی لەوەشکرد: ئەو سێ کەسەی دەستگیرکراون دوانیان ئەندامی تەڤگەرن و یەکیان ئەندامی گەنجانی وڵاتپارێزن، پاریزەری خۆبەخش کار لەسەر دۆسیەکانیان دەکەن، یەک جار توانیومانە بیان بینین و تا ئێستا لەلای هێزە ئەمنیەکانن.

شەهێن محەمەد ڕاشیگەیاند، "ئەگەر ئەندامەکانمان بە زووترین کات ئازاد نەکرێن بە بێ مەرج، لە سبەینێوە دەست دەکەین بە چالاکی مەدەنی".

هـ . ب