تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا ٢٣ داگیرکەریان سزادا
چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک بێوەستان بەردەوانە. لە چالاکی تیمە گەڕۆکەکانی گەریلادا، ٢٣ داگیرکەر سزادران و ٣ داگیرکەریش بریندارکران.
چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک بێوەستان بەردەوانە. لە چالاکی تیمە گەڕۆکەکانی گەریلادا، ٢٣ داگیرکەر سزادران و ٣ داگیرکەریش بریندارکران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، " چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بێوەستان لە بارۆدۆخێکی سەختدا بە فیداکاریەکی گەورەوە بەردەوامە، لەدژی داگیرکەران خاکی پیرۆزی کوردستان دەپارێزن و گورزی گەورە لە دوژمن دەدەن. لە ئەنجامی چالاکیە کاریگەریەکانی تیمە گەڕۆکەکانمان، ٢٣ داگیرکەر سزادران و ٣ داگیرکەر بریندارکران. سوپای داگیرکەری تورک ١٧ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی، ١٢ جار بە فڕۆکە، ١٥ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی و بە دەیان جاریش بە ئۆبۆس هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان کرد.
زانیاری فراوان لەبارەی چالاکی و هێرشەکان بەم شێوەیەیە:
لە هەرێمی زاپ لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆسدا؛
٢ی تەمووز کاتژمێر ١٥:٣٠ لە نێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا کە ویستیان گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ پیشڕەوی بکەن، شەڕ روویدا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێک بریندار بوو.
٢ی تەمووز کاتژمیر ١٦:٠٠ داگیرکەران ویستیان بە ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش لە سنوری باکوری کوردستان بەرەو گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ پێشڕەوی بکەن، لەلایەن هیزەکانمانەوە کرانە و ئامانج و گورزیان بەرکەوت. دوای جالاکیەکە کە ٢ داگیرکەر سزادران، پێشکەوتنی داگیرکەران وەستێنرا. کاتژمێر ١٧:٠٠ داگیرکەران کە ویستیان جارێکی دیکە پێشڕەوی بکەن، بە چەکی قورس لەلایەن هیزەکانمانەوە کرانە ئامانج. ٢ داگیرکەری دیکە کوژران و ٢ داگیرکەریش بریندار بوون. داگیرکەران لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا بە پشتگیری هەلیکۆپتەری جەنگی ئۆتۆمبێڵ و کوژراو و بریندارەکانیان لە هەرێمەکە گواستەوە.
٢ی تەمموز کاتژمێر ١٨:٠٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ لەلایەن تیمەکانی یەژەئاستارمانەوە کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا.
هەلیکۆپتەرەکانی جەنگی کە٢ی تەمموز کاتژمێر ٢٤:٠٠ گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆیان بۆردومان کرد، لە دوولاوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامی لێدانی کاریگەری هێزەکانماندا، هەلیکۆپتەرەکان بە ناچاری کشانەوە.
٣ی تەمموز کاتژمیر ٠٨:١٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کۆکەر لەلایەن هێزەکانی یەژەئەستارمانەوە بە چەکی قورس کرانە ئامانج، لە ئەنجامدا ٤ داگیرکەر سزادران.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک؛
گروپێک لە هێزە داگیرکەران لە ٢ی تەمموزدا بۆ چاودێری هاتنە سەر گردی شەهید دەروێسش، داگیرکەران لەژێر کۆنتڕۆڵی ئێمەدابوون، بە چەکی قورس کرانە ئامانج و ٧ داگیرکەر سزادران.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوور:
٢٩ی حوزەیران کاتژمێر ٢١:٠٠ بە تاکتیکی سویواس لەدژی دگایرکەران لە گۆڕەپانی گردی هەکاری چالاکی ئەنجامدا و داگیرکەرێک سزادرا.
٢ی تەمووز کاتژمێر ١١:١٠ و ٣ی تەمووز کاتژمێر ٠١:٣٠ و ٠٥:٥٠ تیمەکانی گەڕۆکمان بە قەناس ٣ جار لە داگیرکەرانیاندا لە گردی جوودی، ٣ داگیرکەر سزادران.
٢ی تەمووز کاتژمێر ١٨:٣٠ داگیرکەران ویستیان تونەلانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی بتەقێننەوە، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامی لێدانی کاریگەردا، داگیرکەران پاشەکشێیان کرد.
٣ی تەمموز کاتژمێر ٠٦:٤٠ داگیرکەران ویستیان بەرەو تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی پێشڕەوی بکەن، بە تاکتیکی سابۆتاژ لێیدان درا و ٢ داگیرکەر سزادران.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی؛
٢ی تەمووز تونێلەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی کۆکەرێ، ئەشکەوتنی برینداران، وەرخەڵێ، گردی هەکاری و گردی جوودی ١٧ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومانکران. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە چڕی لەسەر گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان دەگەڕان.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە ئۆبۆس، هەلیکۆتەری جەنگی و فڕۆکەی جەنگی؛
٢ی تەمووز گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ، کونشکا، کۆکەرێ، چەمچۆ، گردی هەکاری، گردی ئێف ئێمی گردی جوودی، بە دەیان جار لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکران.
٢ی تەمووز گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ، گردی هەکاری، گردی ئێف ئێمی جوودی، ١٥ جار لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومانکران.
٢ت تەمووز گۆڕەپانی بەرخۆدانی کورەژارۆ، گردی ئامیدی، گردی ئێف ئێم، گردی جوودی و ساجا ١٢ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.
ف.ق