ڤیدیۆ و وێنەى دڕندەیی دەوڵەتی تورک لە شەنگال
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر شەنگال. هێرشەکە بەرفراوانترین هێرشی ئاسمانی بوو، کە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە تا ئێستا لە دژی شەنگال ئەنجام درابێت. خەڵکی شەنگال ئەمڕۆ ئەو هێرشە ئیدانە دەکەن.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر شەنگال. هێرشەکە بەرفراوانترین هێرشی ئاسمانی بوو، کە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە تا ئێستا لە دژی شەنگال ئەنجام درابێت. خەڵکی شەنگال ئەمڕۆ ئەو هێرشە ئیدانە دەکەن.
دەوڵەتی تورک لە ١ی شوباتی ٢٠٢٢دا هێرشێکی ئاسمانیی بۆ سەر شەنگال، مەخمور و ناوچەی دێریکی ڕۆژئاوا دەستپێکرد.
لە دوای ڕۆژی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ و دوای ئەوەی پلانی چەتەکانی داعش لە زیندانی سەناعە تێکشکێنرا، ئەو هێرشە بۆ سەر شەنگال و مەخمور و دێرک ڕوویدا. بەرپرسانی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ڕایانگەیاندووە، چەتەکانی داعش لەگەڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، پلانی هێرشەکەیان بۆ سەر حەسەکە دانابوو.
ئەو هێرشەی سەر شەنگال، کە کاتژمێر ٢٢:٠٠ی شەوی رابردوو دەستیپێکرد، لە ساڵی ٢٠١٧ەوە ئەەوە قورسترین هێرشە، کە لە دژی شەنگال ئەنجام درابێت. چەندین فڕۆکەی جەنگی بەشدارییان لەو هێرشەدا کردووە و بۆ ماوەی زیاتر لە ٤ کاتژمێر ناوچە ستراتیژییەکانی وەک ئامود، چل مێران لە شەنگال بە چڕی بۆردومان کران.
دیمەنەکان قورسی و چڕیی هێرشەکان روون دەکەنەوە و لە دیمەنەکاندا دەبینرێت، کە ژمارەیەکی زۆر شوێن رووخاون.
لە دیمەنەکان دا ئەوە دەبینرێت، کە ئاڵاکانی عێراقی سووتاون، بەردەکان بەدەوربەردا پەرش و بڵاوبوونەتەوە، دیوارەکان رووخاون و دارەکان شکاون.
لە ٢٣ی کانوونی دووەم دا و لە دوای کۆبوونەوەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و عەلی رەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ئەو هێرشانە ئەنجامدران.
لەسەر بانگهێشتی ئەنجوومەنی گەل، گەلی شەنگال لە خاڵی پشکنینی موشتەرەکی خانەسۆر کۆدەبنەوە و هێرشەکان ئیدانە دەکەن. ئەو هێرشانە لە کاتێکدا ئەنجامدراون، کە ئەمڕۆ رۆژی جەژنی چلەى زستانی ئێزدییەکانە و رۆژێکی پیرۆزە، کە بەپێی داب و نەریتی ئێزدییەکان نابێت لە رۆژە پیرۆزەکاندا هێرش و شەڕ رووبدات، بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پێبەندی هیچ بەها و یاسا و نەریتێکی مرۆیی و ئایینی نییە.
پێش ئەمەش لە ٢١ی کانوونی دووەم دا فەرماندەی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) ئازاد ئێزدین و شەڕڤانی یەبەشە ئەنوەر تۆلهەلدان لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دا شەهید ببوون.
ژ.ت