وێنەی کۆگای چەک و تەقەمەنی بنەماڵەی گوران بڵاوکرایەوە

بڵاوبوونەوەی وێنەی ٤٠٠ چەکی کڵاشینکۆف و چەندین جۆری تەقەمەنی هەموو ئەو بانگەشانەی پشتڕاست کردەوە کە دەربارەی بوونی کۆگای چەکی بنەماڵەی گوران، لە کاتی لێکۆڵێنەوە لە ڕووداوی کوشتنی نارین گوراندا باس دەکران.

پەیوەست بە ڕووداوی کوشتنی نارین گورانی تەمەن ٨ ساڵ، کە ٢١ی ئابی ئەمساڵدا لە ناوچەی ڕەزانی ئامەد بێسەروشوێن کرا و دواتر تەرمەکەی لە ٨ی ئەیلول دۆزرایەوە، مشتومڕ لەسەر پەیوەندی بنەماڵەی گوران لەگەڵ دەوڵەتدا لەئارادابوو. باس لەوەدەکرا پەیوەندی لە نێوان بنەماڵەی ناوبرا و دەوڵەتی قووڵدا هەیە. بانگەشەی ئەوە دەکرا لە خانووەکانی بنەماڵەی گوراندا لە گوندی چولی  چەک و جبەخانە دۆزراوەتەوە.

بەشێوەکەی پرۆفیشناڵانە چەکەکان شاردراونەتەوە

دۆسییەی پەیوەست بە کوشتنی نارین بەردەوامە. وێنەی چەک  و جبەخانەی بنەماڵەی گوران ئاشکرا بووە. بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی سۆزجو، لە کاتی لێکۆڵینەوە و گەڕان بە دوای تەرمی ناریندا لە دەوروبەری کۆگا و گەوڕی بنەماڵەی گوراندا ٤٠٠ چەکی جۆری کڵاشینکۆف، بڕێکی زۆر لە تەقەمەنی و فیشەک دۆزراونەتەوە کە بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵانە شاردرابوونەوە.