وۆرک شۆپی ١٠ هەمین ساڵەوەگەڕی 'دادپەرەوەری و ئازادی' دەستیپێکرد
وۆرک شۆپی ١٠ هەمین ساڵوەگەڕی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ سەر کۆمەڵگەی ئێزیدی بە دروشمی 'ئازادی و دادپەروەری بۆ کۆمەڵگەی ئێزیدی' بە بەشداربوونی ٢٠٠ کەس لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات دەستیپێکرد.
وۆرک شۆپی ١٠ هەمین ساڵوەگەڕی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ سەر کۆمەڵگەی ئێزیدی بە دروشمی 'ئازادی و دادپەروەری بۆ کۆمەڵگەی ئێزیدی' بە بەشداربوونی ٢٠٠ کەس لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات دەستیپێکرد.
ئەمساڵ بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال لە هەموو ساڵانی تر لە ئامادەکارییدایە بۆ ساڵوەگەڕی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ سەر کۆمەڵگەی ئێزیدی. تاوەکو ئێسا چەندین کۆنفراس لەسەر فەرمان و ئامانجەکانی سازدراوە. لەمساڵیشدا بۆ ساڵوەگەڕی فەرمانەکە بە دورشمی 'ئازادی و دادپەروەری بۆ کۆمەڵگەی ئێزیدی' دەستیپێکردووە.
وۆرک شۆپەکە بە بەشداربوونی ٢٠٠ کەس بە شێوەی ئامادەبوون و ئۆنلاین لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات دەستیپێکرد.
لە وۆرک شۆپەکەدا پێکهاتەی عەرەب لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا بەشدارن، بە تایبەت لە کەسایەتی سیاسی، رۆشنبیر و ئەکادیمستیان بەشدارییەکی زۆرییان هەیە.
لە وۆرک شۆپەکەدا بابەتەکانی وەک، 'فەرمانەکە چۆن ئەنجامدرا، هۆکارەکەی کێبوو، ئامانجی فەرمانەکە چیبوو و کێ ڕێگری لە قڕکردنی ئێزیدییەکان کرد' قسەیان لە بارەوە دەکرێ.
بە شێکی دیکە وۆرک شۆپەکە قسەکردنە لەسەر بابەتە سەرەکیەکانی وەک، 'نەناساندی فەرمانەکە وەک جینۆساید لە لایەن عێراقەوە، هۆکارەکانی، دادگاینەکردنی داعش و ئەوانەی بەرپرسیاری پاراستنی شەنگالیان جێبەجێ نەکرد، دادپەروەری و ئازادی بۆ کۆمەڵگەی ئێزیدی، لێپرسینەوە لە بکەرانی فەرمانەکە'
بابەتی هەرە گرنگی وۆرک شۆپەکە قسەکردن دەبێت لەسەر بێکارکردنی پەیمانی ٩ی تشرینی یەکەم، دادگایکردنی بەرپرسیارانی فەرمانەکە؛ داعش، پەدەکە، بەرپرسیارانی سوپای عێراق، ناساندی فەرمانەکە وەک جینۆساید، دانپێدانان بە بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال و هێزە پارێزەکانی شەنگال؛ یەبەشە-یەژەشە و ئاسایشی ئێزیدخانە.
قسەی کردنەوەی وۆرک شۆپەکە لە لایەن جێگری هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال دەخیل ئیبراهیمەوە کرا. لە قسەکانیدا خێرهاتنی هەموو بەشداربووانی کرد و پەیوەست بە ئامانجی کۆنفرانسەکە قسەیکرد.
وۆرک شۆپەکە بە سەرپەرشتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پادێ، قەحتان خەلیل بەڕێوەدەبرێت و تا کاتژمێر ١٦:٠٠ بەردەوامی دەبێت.
وۆرک شۆپەکە بە خوێندنەوەی پەیامی دەزگا و ڕێکخستنەکان بەردەوامی دەبێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان، کۆمیتەی ئامادەکاری وۆرک شۆپەکە بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی بە وۆرک شۆپەکە دەهێنێت.