وۆرک شۆپی شەنگال: پێویستە لێپێچینەوە لەو کەسانە بکرێت کە دەستیان لە فەرمانەکەدا هەبووە

ئەندامی تاژێ ڕیهام حەجۆ ڕایگەیاند ئەو وڵاتانەی جینۆساید قبووڵ دەکەن هێشتاش دادگایی داعش ناکەن و گوتی: "هەموو ئەو هێزانەی لەم فەرمانەدا دەیانتوانی شتێک بکەن و نەیانکرد، تاوانبارن. پێویستە لێپێچینەوە دەربارەی فەرمانەکە بکرێت و دان بە خۆبەڕێوەبەرییدا بنرێت".

وۆرک شۆپی ١٠ هەمین ساڵیادی فەرمان بە درووشمی "ئازادی و دادپەروەری بۆ جڤاکی ئێزدی" بە پەیام و سیمینار بەردەوامە.

پارێزەری مافی مرۆڤی ئەڵمانی، ماریۆن بۆکەر وتەیەکی پێشکەش کرد و تیشکی خستەسەر پێویستی لێپێچینەوە لە بەرپرسانی قڕکردن، لەسەر ناوی تاژێ دایە شەمێ ڕەمۆ گوتی: " هێشتا لێپێچینەوە لەو کەسانە نەکراوە کە بەرپرسن لە فەرمانەکە. هەمووان دەزانن ئەم فەرمانە لەلایەن کێوە ئەنجامدراوە. هێشتا لێپێچینەوە نەکراوە دەربارەی مرۆڤ و ژنە دیلکراوەکانمان. ئێمە لە خاکی عێراق دەژین، بەڵام مافەکانمان دانی پێدا نانرێت. پێویستە ئێمە وەک ئێزدییەکان هاوپەیمانی خۆمان بەدی بهێنین و بۆ مافەکانمان تێبکۆشین".

"هێشتاش پیلان بۆ لەناوبردنی گەل دادەنرێت"

لەسەر ناوی فەرماندەیی یەبەشە، موحسین حەجی ئاماژەی بەوە کرد پێویستە یەکگرتن بێتەدی بۆ وەدەرنانی دوژمن لەسەر خاکەکەمان، گوتی: "ئێمە فەرمانێکی مەزنمان ئەزموون کرد و هێشتاش بەردەوامە. هێشتاش پیلان بۆ لەناوبردنی گەلەکەمان هەیە. بۆ ئەمەش دەبێت گەلەکەمان هێزی ئاسایشی خۆیان و یەبەشە و یەژەشە بەهێز بکەن".

بە ناوی پێکهاتەی عەرەبی شەنگال، بەناوی دەستەی عەشایەرەوە، شێخ جاسم شەمەری پەیامێکی خوێندەوە و تیشکی خستەسەر دۆزی ڕەوای ئێزدییەکان، ئاماژەی کرد بە گرنگی تێکۆشانی هاوبەش دژی داعش.

"پەدەکە لەسەر خیانەت دامەزراوە"

ڕۆژنامەوان ئەرگەش شەنگالی ئاماژەی بەوە کرد عێراق و پەدەکە خاوەنداریان لە ئەرکی خۆیان نەکرد و خیانەتی مەزنیان لە جڤاکی ئێزدی کرد، لەنێوان شەنگال و ڕۆژئاوا خەندەقیان دروست کرد، گوتی: "دەتوانین بڵێین، پەدەکە لەسەر خیانەت دامەزراوە".

"ئەوانەی لە پرۆسەی فەرمان هیچیان نەکرد، تاوانبارن"

وتەبێژی تەڤگەری ژنانی ئێزدی (تاژێ) ڕیهام حەجۆ ئاماژەی بەوە کرد لە سەروەختی فەرمانی سەر ئێزدییەکان هەمووان بێدەنگ بوون، ئاماژەی بەوە کرد ١٠ ساڵ تێپەڕیوە و لێپێچینەوە لە بەرپرسانی فەرمانەکە نەکراو و لێکۆڵینەوەیەکی نێونەتەوەیی نەکراو، وڵاتان دانیان بە جینۆسایدەکە نەناوە، داعشیان دادگایی نەکردووە، گوتی: "بازرگانی بەسەر دۆزەکەمانەوە دەکرێت و ناهێڵن لەسەر خاکەکەمان بژین و بگەڕێینەوە زێدی خۆمان".

هەروەها گوتی: "هەر کەس و هێزێک دەیتوانی لە فەرمانەکەدا شتێک بکات، بەڵام نەیکرد، تاوانبارە. پێویستە لێپێچینەوە دەربارەی فەرمانەکە بکرێت و دان بە خۆبەڕێوەبەرییدا بنرێت. پێویستە مافی سیاسی و جڤاکی و پاراستنی ئێزدییەکان مسۆگەر بکرێت".

تیشکخرایە سەر خۆپاراستن

ئەندامی پادێ و چالاکوان، قاسم کەشکۆ گوتی: "دوژمنی ڕیشەیی ئێزدییەکان هاتە بەغدا و داوای کرد پارتی ئێزدیان (پادێ) دابخرێت. پێویستە خۆمان بپارێزین. مافی هەموو بوونەوەرێکە خۆی بپارێزێت. خۆپاراستن گرنگترین شتە بۆ ئێمە".

وۆرک شۆپەکە بە کۆتا سیمینار لەسەر مافی خۆبەڕێوەبەری و پاراستنی هاوسەرۆکانی مەخەدەشە، جیهان جەلۆ و نایف شەمۆ بەردەوامە.

پاش سیمینارەکە ئەنجامنامەی وۆرک شۆپەکە ئاشکرا دەکرێت.