وریشە مورادی دژی سزای لەسێدارەدان دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد

وریشە مورادی لە ساڵیادی تێکۆشان دژی سزای لەسێدارەدان دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.

وریشە مورادی ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەلاتی کوردستان (کەژار)، ڕایگەیاند، لەگەڵ هاتنی ١٠ی تشرینی یەکەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوە دژی سزای لەسێدارەدان، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

جێی ئاماژەیە وریشە مورادی لە ١ی ئابی ساڵی ڕابردوو لە نزیک شاری سنە لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە ڕفێندرا و دوای ماوەیەک لە بێسەرو شوێن بوونی ئاشکرا بوو لە زیندانی ئەوینە. وریشە مورادی ئێستا لە زیندانی ئەوین بە تۆمەتی "بەغی" ڕووبەڕووی دادگایی کردنەوەیە.