وتەبێژی رێکخستنی گەنجان بەشداری ریزەکانی پەکەکەدا کرد
وتەبێژی رێکخستنی گەنجانی وڵاتپارێز بەشداری لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادیدا کرد.
وتەبێژی رێکخستنی گەنجانی وڵاتپارێز بەشداری لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادیدا کرد.
بەپێی ماڵپەری نوچە جوان، ئامەد رانیە دوای بانگەوازی کۆمەڵەی گەنجان بۆ سەفەربەری بە دروشمی ' لەدژی خیانەت و داگیرکەری وەرن بۆ جەنگی ئازادی' بەشداری لە ریزەکانی گەریلا کرد.
ئامەد رانیە بۆ نوچە جووا قسەی کرد و رایگەیاند کە ئەو خەڵکی شاری رانیەی باشوری کوردستانە و وتی، " ئێستا لە چیا ئازادەکانم."
ئامەد رانیە رایگەیاند کە بەردەوامی بە رێبازی شەهیدان دەدات و وتی، " وەک هەموو کەسێک دەزانێت، لەسەر گەلی کورد هەڕەشەیەکی جددی هەیە. لە ئاڤاشین، مەتینا و زاپ لەسەر گەریلا هەڕەشەیەکی جددی هەیە. بەهۆی ئەوەی سوپای داگیرکەری تورک چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت."
ئامەد رانیە وتی، " من وەک گەنجێکی باشور، بۆ ئەوەی لەدژی هێرشی سەر گەلی کورد و گەریلا بوەستمەوە، بەشداریم لە ریزەکانی گەریلادا کردووە. ئەگەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک گەریلایەک شەهید بکات، پێویستە بە سەدان گەنجی باشوری کوردستان بەشداری ریزەکانی گەریلا ببن."
ئامەد رانیە داوای لە گەنجانی باشوری کوردستان کرد کە پێویستە گەنجان هەڵوێستیان هەبێت و بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکەن. هەموو کەس دەزانێت کە چەکی کیمیایی لەدژی گەریلا بەکاردەهێنرێت. بێدەنگی بەسە. تاوەکو کەی بێدەنگ دەبن؟
ف.ق