یادی قازی محەمەد و هاوڕێکانی بەرزڕاگیرا
کەنەکە پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێکانی سەیفی قازی و سەدری قای بە بیرهێنایەوە.
کەنەکە پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێکانی سەیفی قازی و سەدری قای بە بیرهێنایەوە.
لە ٧٧ ەمین ساڵایدی لەسێدارەدانی قازی محەمەد و هاوڕێیانیدا کۆنسەی بەرێوەبەری کەنەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و یادی شەهیدانی کۆماری کوردستانی بەرزڕاگرت.
لە راگەیەندراوەکەی کەنەکەدا هاتووە: "٣١ی ئاداری ١٩٤٧ دوای رووخانی کۆماری کوردستان دامەزرێنەر و سەرۆککۆمار پێشەوا قازی محەمەد، وەزیری بەرگریی و جێگری سەرۆککۆمار سەیف قازی و نوێنەری مەهاباد لە پەرلەمانی ئێران و نوێنەری قازی محەمەد محەمەد لە تاران سەدری قازی، لە سێدارەدران. قازی محەمەد و هاوڕێیانی بە دڵسۆزیەکی زۆرەوە لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی کوردستاندا تێکۆشان. بە دامەزراندنی کۆماری کوردستان بە ئاراستەی رزگاری گەلی کورد هەنگاوێکی گرنگیان هەڵگرت".
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لەو سەردەمەدا بڕیاردان و راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ، بە ناوی کۆماری کوردستان بریارێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بوێرانە و ئازایانەبوو، لە ناو ئەو هەلومەرجە دژوارەی کۆتاییهاتنی شەڕی دووەمی جیهانیدابوو. هەربۆیە ئەو گیانبەختکردووە پێشەنگانەی کۆمار بۆ ئێمە مێژوو بوونە نمونە و وانە و پێشەوا قازی محەمەدیش وەک هێمایەکی گەورە لەناو لاپەڕەکانی مێژوودا جێگەی خۆی گرت و بەو جۆرە نوسرایەوە".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی کەنەکەدا هاتووە، "ئەمرۆ لە بەرامبەر دەسەڵاتداری دەوڵەتی ئێران، گەنجانی کورد، ژنانی کورد، بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بە رێکخستن و دامەزراوەی سیاسی، کۆمەڵایەتی و پاراستنی رەوا تێکۆشانێکی ئەفسانەیی بەڕێوەدەبەن. سەرباری ئەوەی دەوڵەتی ئێران رۆژانە سزای لەسێدارەدا بەسەر گەنجانی کورددا دەسەپێنێنێت، تێکۆشەران، سیاسەتمەداران و چالاکوانانی کورد لە زیندان بە بارمتە دەگرێت و کۆمەڵکوی ئەنجام دەدات، گەلی کورد بە خاوەنداری لە دۆزی قازی محەمەد و هاوڕێیانی درێژە بە تێکۆشانیان دەدەن".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئێمە وەک کەنەکە لە یادی ٧٧ ساڵەی شەهیدبوونی پێشەوا قازی محەمەد، سەیفی قازی و سەدری قازی هەموو شەهیدانی کوردستان بەبیردەهێنینەوە و بە رێز و پێزانینەوە لە بەردەم یادی ئەواندا بەژنی خۆمان دادەنەوێنین"، هەروەها کەنەکە سەرجەم داگیرکەرانی کوردستانیشی بە توندی شەرمەزار کردووە.
هـ . ب