یادی ئاکتاش و یاڤوزەل کرایەوە کە لە جزیر شەهیدکران

رۆژنامەنووس رۆهات ئاکتاش و محەمەد یاڤوزەل ئەندامی ئەنجومەنی پارتی دەبەپە کە لە ژێرزەمینی جزیر شەهیدکران، یادیان کرایەوە.

رۆهات ئاکتاش بەڕێوەبەری کاری نوسینی رۆژنامەی ئازادی وڵات و محەمەد یاڤوزەل ئەندامی ئەنجومەنی دەبەپە لە لە جزیر لە 'ژێرزەمینی دڕەندەیی' شەهیدکران، لەسەر گۆڕەکانیان یادیان کرایەوە. بەرلە مەرسیمی یادکردنەوەکە پۆلیسی تورک گۆڕستانەکەی گەمارۆدا. پۆلیسی تورک ڕێگری لە خانەوادەکان و بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فەرات و ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان و جەماوەر کرد کە بچنە نێو گۆڕستانەکە.

 بەهۆی ئەوەی جگە لە خانەوادەکان رێگەیان نەدا کەس بچێتە نێو گۆڕستانەکە لەبەردەم گۆڕستانەکە کۆنفڕانسێکی ڕؤژنامەنووسی ئەنجامدرا. زیا چالشکان هاوسەرۆکی هەدەپەی شاری روحا هەڵوێستێ پۆلیسی شەرمەزار کرد و وتی، " یادکردنەوە و تێکۆشانیان بۆ ئێمە گرنگە. هەموو کاتێک لەبیرماندا دەبن. ئاڵاکەیان کە رادەستی ئێمەیان کرد دەپارێزین. جارێکی دیکە یادیان دەکەینەوە."

 سەردار ئاڵتان هاوسەرۆکی دەفەگەش رایگەیاند کە رۆهات ئاکتاش لە ژێرزەمین جزیر شەهیدکرا، رۆژنامەنووس بوو و وتی، " ئاکتاش بۆ ئەوەش راستی رووداوەکان بگوازێتەوە چووە جزیر. تاوەکو کۆتایی دۆخی گەلی ڕۆماڵ کرد و لەو رێگەیەدا گیانی بەخت کرد. ئێمە بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە. هەموو کاتێک بەردەوامی بە تێکۆشانیان دەدەین."

خەلیل یاڤوزەل برای محەمەد یاڤوزەلیش رایگەیان کە رێگەیان نەدا لەسەر گۆڕی براکەی دوعاش بکەن و وتی، " ئەوەی کە دەکرێت ناحەقیە. لە هیچ شوێنێکی جیهان دۆخێکی بەم شێوەیە نییە؟ پێویستە لەدژی بوەستینەوە. ئەم جۆرە فشارانە نابێت هەبێت. فشاری سەر گەلەکەمان دەشکێنین. تێکۆشانیان تێکۆشانی ئێمەیە."

ف.ق