یادی زەردەشت شەنگالی فەرماندەی یەبەشە و هاوڕێیانی کرایەوە

بە رێکخستنی مەراسیمێک یادی فەرماندەی یەبەشە زەردەشت شەنگالی و هاوڕێیانی حەمید شەنگالی، جیلۆ بۆرک و ئێزدین شۆڕش کرایەوە، کە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون.

زەردەشت شەنگالی فەرماندەی یەبەشە لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دا لەگەڵ شەڕڤانانی یەبەشە حەمید شەنگالی، جیلۆ بۆرک و  ئێزدین شۆڕش لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر کۆمەڵگەی دوگرێ لە شەنگال شەهید بوون.

بە مەراسیمێک یادی سێیەمین ساڵی شەهیدبوونی شەهید زەردەشت شەنگالی و هەڤاڵانی کرایەوە. یادکردنەوەکە لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخودان بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا سەدان کەس لە خەڵکی شەنگال، نوێنەرانی رێکخراوەکان و ڕێکخستنەکانی شەنگال ئامادەبوون

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد و دوای ئەوە وتار پێشکەشکرا و بانگەواز لە کۆمەڵگەی ئێزدی کرا، کە خاوەنداری لە شەهیدان و تێکۆشانەکەیان و ڕەنجەکەیان بکەن.

مەیان ناسر بە ناوی دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی شەنگال وتی: "کەسانی وەک شەهید زەردەشت، پیر حەمید، ئێزدین و پێشەنگەکانی گەل، کە شەهید بوون چییان لە دەست هات ئەنجامیاندا" و وتیشی: "هەتا کۆتایی و دوا هەناسەیان بۆ کۆمەڵگاکەیان تێکۆشان، خاوەنداریکردن لە ڕەنج و تێکۆشانی شەهیدان ئەرکی سەر شانی ئێمەیە و  نابێت هەرگیز دەستبەرداری ئەو دۆزە بین، کە شەهیدەکانمان لە پێناویدا شەهید بوون".

زەکی شەنگالی لە فەرماندەیی یەبەشە و یەژەشە لە یادەکەدا وتی: "ئێمە هێڵی هەڤاڵە شەهیدەکانمان، هێڵی ئازادی و خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵگەکەمان بە ئەنجام و سەرکەوتن دەگەیەنین. هێرشەکانی سەر گەلەکەمان و بەتایبەتی کۆمەڵگەی ئێزدیمان کۆتایی پێنەهاتووە و هێرشی زۆر قورسمان لەسەر هەیە. دەیانەوێت بە هەماهەنگی لەگەڵ خیانەتکاران لە ڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسی و سەربازییەوە کۆمەڵگاکەمان بە بێ ئیرادە بکەن. ئێمەی شوێنکەوتوو و شاگردی شەهید زەردەشت و هەموو شەهیدانی ترین، بە توندی وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە، کە بکرێتە سەر کۆمەڵگاکەمان".

شەنگالی وتیشی: "ئامانجەکانمان مەزنە و وەڵامدانەوەی هێرشەکانی سەر هەڤاڵە شەهیدەکانمان وەڵامێکی هەتاهەتایی دەبێت و تەنها لە چەند ڕۆژێکدا کۆتایی پێ نایەت. دەبێت گەلەکەمان باش بزانێت و دەبێت هەموو کەسێکی ئێزدییەک خاوەنداری لە خەبات و ڕەنجی ئەو شەهیدانە بکات".

شەمێ ڕەمۆ بە ناوی تاژێ وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی: "ئەوەی ئێستا داوا لە ئێمە دەکرێت ئەوەیە بەردەوام بین لە تێکۆشانمان لەسەر هێڵی ئەو شەهیدانە.  پێویستە کۆمەڵگای ئێزدی خۆی لێپرسینەوە لە بکوژەکان بکات. کاتێک کۆمەڵگا ڕۆڵەکانی خۆی کردە شاگردی ئەو شەهیدانە، ئەوکات دەتوانین بڵێین، ئێمە لێپرسینەوەمان لە دوژمن کردووە".

دوای وتەکان لەسەر ژیان و تێکۆشانی زەردەشت شەنگالی، حەمید شەنگالی، جیلۆ بۆرک و ئێزدین شۆڕش فیلمێک نمایش کرا و دوای ئەوە خێر بۆ شەهیدەکان دابەشکرا و یادەکە کۆتایی پێهات.

ژ.ت