ئاگر لە کامپێکی دیکەی ئێزدییان کەوتەوە

ئاگر لە کامپی کۆچبەرانی ئێزدی لە عەربەت کەوتەوە و مەترسی لەسەر دانیشتوانی كامپەكە دروستكرد، لەلایەن تیمی ئاگركوژێنەوەی عەربەتەوە ئاگرەكە كۆنترۆڵكرا.

کامپی کۆچبەرانی ئێزدی دەكەوێتە شارەدێی عەربەتی سەربە پارێزگای سلێمانی، ئاگرێكی بەرفراوانی تێداكەوتوە، ئەمەش ترسو دڵەڕاوكێی لەلای دانیشتوانەكەی دروستكرد بەهۆی گەورەیی ئاگرەكەوە.

بەپێی دیمەنەکان کە دەست ئاژانسی رۆژنیوز کەوتوە، ئاگرەکە مەترسیی تەشەنەکردنی بۆناو تەواوی كامپەكە هەبوو، بەڵام دوای گەیشتنی تیمەكانی ئاگر كوژێنەوە ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە.

ئاگرەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە و تائێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و ئەو زیانەمادیانەی بەركامپەكە كەوتوون نەزانراوە.

جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی ڕابردوو چەند جارێک ئاگر لە کامپی ئێزدییان، لە سنووری پارێزگای دهۆک کەوتبووەوە.

ف.ق