ئاگرێکی گەورە لە شەمرەخ کەوتووەتەوە و بانگەوازی بۆ هاوکاری کرا

دوێنێ شەو لە گوندەکانی دەوروبەری شەمرەخ ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و لە دەرەنجامدا مردن و برینداربوونی لێکەوتەوە.

ئاگرکەوتنەوەی لە شەمرەخ

بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێکی زۆر گەورە لە گوندەکانی کەلەکا چەمی ڕەشان و درینی ناوچەی شەمرەخی مێردین کەوتەوەوە و زیانێکی زۆر بەر سروشتی ئەو هەرێمە کەوتووە.

لەبارەی ئاگرەکەوە هاسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ، قودرەت ئوچوک ڕایگەیاندووە، کە دۆخەکە زۆر نالەبارە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە فریای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە ناوکەون بۆیە داوامان کردووە لە کاربەدەستانی ئیداری کە هەلیکۆپتەری ئاگرکوژێنەوە بنێرێت.

داوای هاوکاری ئاسمانی کراوە

دوای ئەوەی ئاگرەکە زۆرتر تەشەنەی کردووە و بەتەواوی پەڕیوەتەوە بۆ ١٧ گوند، لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە داوای هاوکاری ئاسمانی کرا و ئەو تیمانە ڕایانگەیاند کە زۆر زەحمەتە بە بێ هەلیکۆپتەری ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت. بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامی بانگەوازییەکەمان نەدرواتەوە.

لە ئەنجامی ڕووداوی ئاگرەکەوتنەوەکەدا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا

بە هۆکاری زۆری ئاگرەکە کە زیاتر لە ١٧ گوندی هەرێمەکەی گرتەوە، جگە لە کەوتنەوەی زیانێکی زۆر بە سروشت و ژینگەی ئەو گوندانەی ئاگرەکەی لێکەوتووەتەوە. چەندین هاوڵاتی بوون بە قوربانی و زیاتر لە ٣٠ کەس برینداربوون، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە حەوتیان گیانیان لەدەستداوە، ئەمرۆ دوو هاوڵاتی لە قوربانیانی ئاگرەکە بە ناوەکانی ڕەسوڵ یلمز و شەمشوخ دەمیر لە گوندی کەلەکەی سەربە شەمرەخ بە هۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستدا، بە مەراسیمێک بەخاکسپێردران.