ئاگری نەورۆز لە مەلەتی و هایمانا گەشایەوە
نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە لە ناوچەی باتالگازی لە مەلەتی و ناوچەی هایمانای ئەنقەرە پیرۆز کرا و داواکرا دەبێت درگاکانی ئیمرالیی بکرێتەوە.
نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە لە ناوچەی باتالگازی لە مەلەتی و ناوچەی هایمانای ئەنقەرە پیرۆز کرا و داواکرا دەبێت درگاکانی ئیمرالیی بکرێتەوە.
جوژنی نەورۆز لە مەیدانی ئەمەکسز ئوست لە ناوچەی باتاڵگازی سەرباری ئەوەی کەشوهەوا سارد بوو، بە جۆشەوە بەڕێوەچوو و بەشدارییەکی زۆر لە ئاهەنگەکەدا کرا. لە ئاهەنگەکەدا وێنەی کەماڵ کورکوت هەڵواسرابوو، کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە نەورۆزی شاری ئامەد لەلایەن پۆلیسی تورکەو کوژرا. مەیدانەکە بە ئاڵای دەم پارتی خەمڵێنرا بوو و سەما و شادی بەڕێوەچوو.
لە میانەی ئاهەنگەکەدا دروشمی "کەماڵ کورکوت نامرێ"، "نەورۆز پیرۆزبێ" و "ژن، ژیان، ئازادی" دەوترایەوە.
لە ئاهەنگەکەدا پەیامی سیاسەتمەداری زیندانیکراوی سەبەحات تونجەل سەبارەت بە نەورۆز خوێندرایەوە. لە ئاماژەی بەوە کرد بوو، نەورۆز ناوی بەرخۆدان، ژیانەوە و هۆشیارییە.
سەرۆک فراکسیونی دەم پارتی گوڵستان، وتی: "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن. بۆ چارەسەری پرسی کورد، لەگەڵ بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجالان کۆببنەوە. بۆ چارەسەری پرسی کورد، بەڕێز ئۆجالان ئەو کەسەیە کە دەبێت بۆ چارەسەری بە موخاتەب وەربگیردرێت."
هایمانا
هەروەها ئاهەنگی نەورۆز لە ناوچەی هایمانای ئەنقەرە بەڕێوەچوو. لە ئاهەنگەکەدا دروشمی "بژی نەورۆز" و "نەورۆز پیرۆز" وترایەوە. مەحموود باشاران کاندیدی هایمانا بۆ هاوسەرۆکایەتی شارەوانیی لە دەم پارتی، سەبارەت بە هەڵبژاردنەکاند وتارێکی پێشکەش کرد.
هەروەها ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی شاری ڕحا، فەریت شەنیاشار وتی: "دەبێت ئاشتییەکی شەرەفمەندانە بۆ ئەم وڵاتە بێتە ئاراوە و داواکارییەکانمان دەبێت بەردەوام بێت. موخاتەبەی چارەسەری کیشەکە ڕوونە کێە، گۆشەگیرییەکی توند لە ئیمرالی بەڕێوە دەچێت. دەبێت دەرگاکانی ئیمرالی بکرێتەوە، مێزی چارەسەری نوێ بکرێتەوە."
ئاهەنگەکە بە دروشم و گۆڤەند کۆتایی هات.