ئاگری نەورۆز لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر دەگەشێتەوە

ئاگری نەورۆز لە دەوروبەری ساری سنەی رۆژهەڵآتی کوردستان کرایەوە. بە دەوری ئاگرەکەوە هەڵپەڕکێ سازکرا و دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' وترایەوە.

سەرباری گوشار و ئاستەنگەکانی هێزەکانی دەوڵەت، بەڵام لە رۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزباییەکانی نەورۆز بەردەوامە.

لە گوندەکانی دەوروبەری شاری سنە وەک ئەویهەنگ، جەماوەرێکی زۆر کۆبوونەوە و ئاگری نەورۆزیان کردەوە.

دانیشتوانی گوندەکە بە جلوبەرگی رەنگاورەنگی خۆیان کە ئاوێتەی بەهار دەبێت، بە دەوری ئاگری نەورۆزەوە گۆڤەندی ئازادییان گێڕا.

لە پیرۆزباییەکەی نەورۆزدا دروسمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی کوردستان"وترانەوە.

هـ . ب