ئاگری نەورۆز لە زاگرۆسان کرایەوە

گەریلاکانی لە گۆڕەپانی زاگرۆس بە مەراسیمێک نەورۆزی ٢٠٢٤یان پیرۆز کرد.

لە چیای زاگرۆس بە مەراسیمێکی شکۆمەندانە نەرۆز پیرۆزکرا. لە فەرماندەکانی یەژا ستار هێزل ئۆزگور لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد.

فەرماندەی یەژاستار هێزل ئۆزگور نەرۆزی لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەلی کورد و دۆستانی گەلی کورد و هەروەها زیاندانیان سیاسی کە لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا خۆڕاگری دەکەن پیرۆز کرد و وتیشی: " چەند ساڵە هەڤاڵانمان لە سەنگەرەکانی شەڕدا لە بەرامبەر داگیرکەریی دەوڵەتی تورکیا خۆڕاگری دەکەن و شەڕێکی دژوار بەڕێوەدەبەن، نەورۆز لەو هەڤاڵانەش پیرۆز دەکەین".

هێزل ئۆزگور بە بیریشیهێنایەوە کە سەرباری ئەوەی ماوەی چەند ساڵە دوژمن هێرشێکی دژوار دەکاتە سەر بزوتنەوەکەیان و گەریلا و شەڕی قورس لەئارادایە، بەڵام گەریلاکان لەو هەلومەرجەدا لە زاگرۆسان کۆبوونەوە و نەورۆز پیرۆز دەکەن و وتی: "نەورۆز بۆ ئێمە بەرخودان و سەرکەوتن و بەو جۆرە لە نەورۆز دەڕوانین".

لە کۆتایی قسەکانیدا هێزل ئۆزگور ئەوەی خستەڕوو، بە تایبەتی لە دوو ساڵی رابردوودا بەرخودانی گەریلاکانی لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە تایبەتی لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، هەفتانین، خواکورک و هەرێمەکانی دیکە هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورکی وەستاندووە و گەیاندوویەتە بنبەست، هەربۆیەشە لە ئێستا هەوڵ دەدات لە رێگەی دۆستەکانیەوە، لە رێگەی دیپلۆماسی و پەیوەندی جیاجیاوە، لە رێگە هێزە کوردیەکانی هەرێمەکەم هاوکات لە رێگەی حکومەتی عێراق دەیەوێت هێرش بکاتە سەر هێزەکانی گەریلا، لەو رووەوە وتی: "دەوڵەتی تورکی ئیتر تێگەیشتووە کە بە تەنیا خۆی ناتوانێت لە بەرامبەر ئێمە شەڕ بکات. دەیەوێت پشتیوانی لە دەوروبەر وەربگرێت و هێرش بکاتە سەرمان. وەک هێزەکانی هەپەگە و یەژاستار مێژووی ئێمە بەرخودانە. ئێمە ئەو کولتوری بەرخودانەمان بەر لە هەموو کەس لە خۆڕاگر و بەرخۆدێری گەورە رێبەر ئاپۆ وەرگرتووە. ئەو بەرخودانەی ئەمڕۆ لە ئیمراڵی دەکرێت، کولتوری ئێمەیە. ئەو بەرخودانەی لە زیندانی ئامەد ئەنجامدرا، کولتوری ئێمەیە، ئێمە لەسەر کولتوری بەرخودان، لە سەر کولتورێک کە بەردەوام تۆڵە دەکاتەوە بەڕێوەدەچین. گەلەکەمان هەرگیز لە بەرامبەر هێرشەکان سەری دانەخستووە و سەریش داناخات".

مەراسیمە شکۆدارەکەی گەریلاکانی زاگرۆس بە دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ، بێ سەرۆک ژیان نابێت، بە گیان بە خوێن لەگەڵتاین ئەی سەرۆک، ژن، ژیان، ئازادی" کۆتاییهات.

هـ. ب