'ئاگری نەورۆز ناسنامەی یەکێتی نەتەوەییە'

هاڤا کیران و دیلان گوڤەنچ ئاماژەیان بەوەکرد ئاگری نەورۆز ناسنامەی یەکێتی نەتەوەیییە و دەبێت گەلی کورد لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزەوە ببێت بە وەڵامێک بۆ هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار.

نەورۆزی ٢٠٢٤

نەورۆزی ٢٠٢٤ بە ناونیشانی ''ڕاپەرە کاتی ئازادی و سەرکەوتنە' لە چەندین شوێن پێرۆز دەکرێت، لە ٢١ ئاداردا لە ئامەد پیرۆز دەکرێت.  لە دەیان شوێن ئاگری نەورۆز هەڵکراوە و لە ئێستا بە جۆشەوە لە ناو گەلدا بەردەوامە.

نەورۆز ژیانەوەی گەلی کوردە

دایکی ئاشتی هاڤا کیران ئاماژەی بەوەکرد نەورۆز بە مانای ئازادی گەلان دێت و وتی: "وەک ساڵی تر ئەمساڵیش بە جۆش و خرۆشەوە نەورۆز پیرۆز دەکەین. وەک دایکانی ئاشتی نەورۆز لە هەموو گەل پیرۆز دەکەین. نەورۆز سیمبۆڵی تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی گەلی کوردە. با نەورۆز ببێت هۆکاری کردنەوەی دەرگای ئیمراڵی. نەورۆز لە هەر چوار پارچەی کوردستان پیرۆز بێت، داوای من ئەوە: وەر با گۆڕەپانەکانی نەورۆز تەژی بکەین و لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزەوە سڵاو لە بەرخۆدانەکانی زیندانیان بکەین."

نەورۆز بەرخۆدانە

چالاکوانی تەژەئا دیلان گوڤەنچ ئەوەی دیاریکرد نەورۆز سیمبۆڵی ژیانەوەیە و وتی: "ئەم ژیانەوەیە ئاڵای ژیان و ئازادییە. ئاڵای تێکۆشانە لە دژی زوڵم و ستەمی دەسەڵاتداری. لە هەر جێگەیەک زوڵم و نادادپەروەری هەبێت، لە جێگە نەورۆز دەبێتە سیمبۆڵی تێکۆشان. گەر بەرخۆدان هەبێ ڕۆحی نەورۆز هەمیشە زیندوو دەبێت. وەک هەموو ساڵیکی تر، نەورۆزی ئەمساڵیش لە دژی ستەم، دەسەڵاتداری، نادەدپەرەوەری پیرۆز دەکەین. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا بە ژینگەیەک کە تێکۆشانەکانی ژن بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' بڵند دەبێت، گەلی کورد و دۆستەکانیان لە دژی گۆشەگیری لە هەموو گۆڕەپانێک چالاکی ئەنجام دەدەن، بە جۆشێکی گەورەوە لە هەڵبژاردەنەکان سەردەکەوین.

لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزە وەڵامی هەڵبژاردەنەکانی ٣١ی ئادار بدەینەوە.

گوڤەنچ ئاماژەی بەوەدا نەورۆز سیمبۆڵی نوێبونەوە، سەرکەوتن، دەستکەوت و بەهارە و ئەمەی وت: "لەمساڵدا بە جۆشی ٨ی ئادارەوە دەچینە نەورۆزەوە و بە جۆشی گەورەی نەورۆزیشەوە دەچینە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادارەوە. ڕۆحی نەورۆز سیمبۆڵی ئازادی ژنان و گەلی کوردە. سیمبۆڵی یەکێتی جڤاکییە. لە نەورۆزدا پەیامانی دژ بە زوڵم هەڵبڕین. جەژنی ژیانەوە لە هەموو گەلان پیرۆزبێت. با ببێتە هۆکاری ئاشتی، کۆتایهێنان بە گۆشەگیری، یەکێتی و ئازادی گەلمان."