ئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل کۆتایی هات

بە بەشداری هەزاران کەس لە چوار پارچەی کوردستان نەورۆزی قەندیل بەجۆش و خرۆشەوە ئەنجامدرا.

بە بەشداری هەزاران کەس لە چوار پارچەی کوردستان و بە درووشـمی "ئازادیی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەریی سیاسیی بۆ دۆزی کورد" ئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل بەڕێوەچوو. لە ئاهەنگەکەدا بەردەوام درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" بەرزکرایەوە.

 لە ئاهەنگاکەدا پەیامی هەریەک لە کۆمیتەی ئامادەکار، جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، کەژەکە، کۆمیتەی ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان، تاگور زەردەشت باوکی شەهید هەڵمەت دێرەلووک پێشکەش کرا.

هونەرمەندان فەوزی قڵج، هۆزان وڵات، هۆزان شەمدین، ئەندامانی تەڤچاندی ئەورووپا، میدیا حسێن، فرمێسک حافز، جاسم ساز، هەروەها گرووپە هونەرییەکانی ئاوازی چیا، وارگەی مەخموور، نیسار، چیای شنگال، گرووپی هەڵپەرکێی ڕۆژ، بە بەرهەمە هونەرییەکان جۆش و خڕۆشیان بە بەشداربووان بەخشی.

وەک سوپرایزی ئاهەنگەکە، پێشوازی لە "گرووپی ئاوازی چیا" دەنگی چیا و گەریلا و کوردستان و شۆڕش کرا و بە چەند بەرهەمێکی شۆڕشگێڕی جۆش و خرۆشێکی گەورەیان بە ئاهەنگەکە بەخشی.

لەسەر ناوی جڤاکی ئیسلامی دیموکراتیک (جیک)، مامۆستا مەلا نادر نەورۆزی پیرۆز کرد و باسی گرنگی ئەم بۆنەیەی کرد.

پاش چەندین بەرهەمی هونەری لەلایەن هونەرمەندانەوە، ئاهەنگەکە کۆتایی هات.