ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل بەردەوامە
ئاهەنگی نەورۆزی کە بەهەزاران هاوڵاتی تیدا بەشداریان کردوە لە چوار پارچەی کوردستان بە جۆش خرۆش بەردەوامە.
ئاهەنگی نەورۆزی کە بەهەزاران هاوڵاتی تیدا بەشداریان کردوە لە چوار پارچەی کوردستان بە جۆش خرۆش بەردەوامە.
لە ئاهەنگەکەدا، گەل لە هەر چوار پارچەی کوردستان، بە جۆشەوە بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کردووە و بە بەردەوام درووشمی "ئازادیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بژی گەریلا، بژی پەکەکەکە" دەڵێنەوە.
لە بەردەوامی ئاهنگەکە، گرووپی هونەری کەمپی پەنابەرانی مەخموور، چەند گۆرانییەکی نەتەوەیی و شۆڕشگێڕییان پێشکەش کرد و ئامادەبووانیش بە چەپڵە و هەڵپەڕکێ پێشوازییان لێ کردن.
بنەماڵەی شەهیدان لە ئاهنگەکە پەیامیان هەبوو. تاکۆر زەردەشت باوکی شەهید هەڵمەت دێرەلووکەوە وتارێکی پڕ لە ورە و جۆش و خرۆشی پێشكەش کرد و جەختی لەوە کردەوە کە بنەماڵەی شەهیدان دەس لە دۆزی ڕۆڵەکانیان بەرنادەن بۆ پاراستنی کوردستان.
بە دەستپێشخەریی تەڤچاندی ئەورووپا، هەریەک لە هونەرمەندان فەوزی قلنج و هۆزان وڵات بەشداری ئاهەنگەکەیان کرد و چەندین بەرهەمی هونەریی جیاوازیان پێشکەش کرد
دواتر لەلایەن منداڵێکی هەڵبەستوان بە ناوی ڤەژین پەروانەوە، پارچە شیعرێک پێشکەش بە ڕێبەر ئۆجالان و نەورۆز و گەلی کورد کرا.
هەروەها ژنە هونەرمەندی دیاری کورد فرمێسک حافز هاتە سەر ستەیج و چەندین گۆرانی بۆ "ژن ژیان ئازادیی" و نەورۆز پێشکەش کرد و لەلایەن ئامادەبووانی ئاهەنگەکەوە پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا.
دواتر هونەرمەندی دیاری کورد هۆزان شەمدین هاتە سەر ستەیجی نەورۆزی قەندیل و بە گۆرانییە نەتەوەیی و شۆڕشگێڕییەکانی گەرم و گوڕی بە ئاهەنگەکە بەخشی.
هونەرمەندان و گرووپە هونەرییەکان، بە چەندین بەرهەم بەشداربووانیان ئاوێتەی هونەر کرد و جۆش و خرۆشێکی تایبەتیان بە ئامادەبووان بەخشیی
بڕیار وایە ئاهەنگەکە تا درەنگانێکی ئەم ئێوارەیە، بە هەڵپەركێ و دەربڕینی شادی بەردەوام بێت.
هـ . ب