ئاهەنگی شکۆدارانەی نەورۆز لە چیاکانی کوردستان
گەریلاکانی ئازادی لە چیاکانی کوردستان، ئاگری نەورۆزییان کردەوە و بە ئاهەنگ گێڕانەوە نەورۆزییان پیرۆزکرد.
گەریلاکانی ئازادی لە چیاکانی کوردستان، ئاگری نەورۆزییان کردەوە و بە ئاهەنگ گێڕانەوە نەورۆزییان پیرۆزکرد.
لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئاهەنگی نەورۆز بە مەراسیمێکی سەربازیی دەستیپێکرد.
لە مەراسیمەکەدا ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی یەژا ستا خەلات شەمسە قسەیکرد. فەرماندەی یەژا ستار خەلات شەمسە پیرۆزبایی نەورۆزی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجلان، دایکی شەهیدان و گەل پیرۆزکرد و وتی: "لە کەسێتی مەزڵوم دۆغاندا، زەکییە ئالکان، بێرڤان، رەشان، سەما یوجە و هەموو شەهیدان یاد دەکەینەوە، بەژنی خۆمان لە ئاست تێکۆشان و بەرخۆدانیان بە ڕێزدارییەوە دەنوشتێنیەوە. هەروەک چۆن کاوەی ئاسنگەر بوو بە هەڵوێست، بڕیار و ئیرادەیەکی بەهێزی لە دژی زاڵمان بەڕێوەبرد، بە بەرخۆدانێکی بێهاوتا ژیانی گەیاندە باڵاترین ئاست، لە مڕۆشدا گەریلاکانی ئازادی ئەمە پێکدێنن. لێرەوە گەلی ستەملێکرا و چەوساوە سەرکەوت. لە ڕۆژگاری ئەمرۆدا لێپرسینەوە لە زهنیەتی دەسەڵاتدا و فاشیست دەکرێت. بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ مێژوو خۆی دەئافرێنێتەوە. لەسەر ڕەگی خۆی سەر لەنوێ شین دەبێتەوە. خواست بۆ ژیانێکی ئازادە. بەرخۆدانێکی بێهاوتا بەڕێوەدەبرێت. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت لە سایەیی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە، قەڵای زاڵمان دادەڕوخێت و جارێکی تر ژیانێکی بە شکۆ، یەکسانی و ئازادی دەئافرێت.
خاوەنداریکرن لە نەورۆز، خاوەنداریکردنە لە ڕێبەر ئاپۆ
پەکەکە ڕاستینەی نەورۆزە، پارتی نەورۆزە. ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژی نەورۆزدا ژیانێکی نوێی ئافراند. بۆ هەموو مرۆڤایەتی کردی بە ماڵ. نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بۆ هەموو مرۆڤێکە کە دڵی بۆ ئازادی لێدەدات. ئەم ژیانەی کە ڕێبەر ئاپۆ ئافراندویەتی بۆ ژیانی هەموو مرۆڤایەتی جێگرەوەی ژیانێکی نوێیە.
ئەو ڕۆڵ و ئەرکەی ڕێبەری ئاپۆ بە ژنی بەخشییوە، لە جیهاندا نموونەی نیە. ژیان و سەرەتایەکی نوێیە. تێکۆشانی ژنانی کورد بۆ هەموو ژنانی جیهان بوێری و تێکۆشانێکی گەورە دەئافرێنێت. ئەو شتەی هیچ کەسێک نەیتوانی لە مێژوودا پێکیبهێنێت، لەمرۆدا رێبەر ئاپۆ پێکیدێنیت. بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ میراتێکی مەزن پێکدێت، ژیان و هەبوونێکی نوێ دەئافرێت. بۆیە پارتی ئێمە پارتی نەورۆزە، پارتی خاوەندرایکردنە لە بە هاکانی گەلی کورد. لە سەر ئەم بنمایە، هەر مرۆڤێک بە دوای ئازادیدا دەگەڕێت، پێوستە لە سەر ڕێگەی حەقیقەتی رێبەر ئاپۆ هەنگاو بنێت. بەم ئامانجەوە فاشیزم هەڵدەوشێنینەوە. ئەوانەشی ئەم ئامانجە سەردەخەن، گەلی ستەمدیدەی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە. ئەوەی سەردەکوێت هێڵی ئازادییە. بۆیە دەڵێین نەورۆز دەبێتە نەورۆزی ئازادی رێبەر ئاپۆ و نەورۆزی سەرکەوتنی ئاشتی و ئازادیی. دەبێتە سەرکەوتنی شەڕی گەلان. ئەوەی سەردەکەوێت هیڵی ڕێبەر ئاپۆیە. جارێکی تر نەورۆز لە رێبەر ئاپۆ پیرۆزبێت، نەورۆزی هەموو گەلان پیرۆزبێت. نەورۆزی ژنان پیرۆزبێت. بژی ڕێبەر ئاپۆ، بژی نەورۆز."
ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ پێکدێنین
گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئەم پەیامەیان هەبوو:
شۆڕش بەیتوشەباپ: ئەم نەورۆزە دەکەینە نەورۆزی ئازادی جەستەی رێبەر ئاپۆ. لە ساڵانی داهاتوودا نەورۆزمان بەهێزتر و مۆراڵتر دەبێت. نەورۆز لە هەموو گەلی کورد، دایکی شەهیدان، گەلی کورد بە رۆحی ئەمرۆمانەوە پیرۆز دەکەین.
دلگەش ئەردال: نەورۆزی ٢٠٢٤ نەورۆزی ئازادی جەستەی رێبەر ئاپۆ بێت و ئاشتی ئازادی بۆ هەموو گەلان بهێنێت.
ئارین میلات: شەڕێ ئێمە شەڕێ ئازادییە. وەک گەریلاکانی یەژا ستار و هەپەگە بەو ئیرادەوەیەین شەڕی ئازادیمان دەگەیەنین بە لوتکە. ئیرادەی ئێمە مەزنە، ئازادی جەستەی رێبەر ئاپۆ پێکدێنین.
بێریتان بۆتان: هەر گەنجێک دڵی بۆ ئازادی لێدەدات، پێویستە بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا بێت. نەورۆز پیرۆز بێت لە هەموو گەل و نەتەوەیەک.
وێڕای دابارینێکی زۆری باران، گەریلا ئاگری نەورۆزی کردەوە و ئاهەنگی نەورۆزییان پیرۆزکرد.