ئاکەپە لە چنار بە ٢ ملیۆن لیرە دەنگی کڕی

ئاکەپە لە چوار گوندی ناوچەی چناری ئامەد هەزار و ٢٠٠ دەنگی بە ٢ ملیۆن لیرە کڕی.

ئاکەپە بۆ ئەم هەڵبژاردنەش جگە لە گواستنەوەی ژمارەیەکی زۆر پۆلیس و سەرباز وەک دەنگدەر بۆ شارەکانی باکووری کوردستان، هاوکات بە چەند رێگەیەکی قێزەونی دیکە هەوڵی بەدەستهێنانی دەنگ دەدات.

بەپێی بەڵگەنامەیەک لە گوندەکانی ناوچەی خانا ئاخپار (چنار)ی ئامەد کاندیدی ئاکەپە لەبەرامبەر دەنگی هەزار و ٢٠٠ دەنگدەری گوندەکانی هالۆرەن، دۆگروک و دارێ بڕی دوو ملیۆن لیرە بە پێشنوێژی گوندی هالۆرەن داوە بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە ئەنجومەنەکانی ئەو گوندانە.

لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ساڵی رابردوودا ئاکەپە لەو سێ گوندە ٦٨ دەنگی هێنابوو، لە بەرامبەردا پارتی دیموکراسی گەلان زیاتر لە ٨٠٠ دەنگی بە دەستهێنابوو.

هـ . ب