ئاکەپە لە وان کودەتای کرد؛ مەرسومی سەرکەوتن رادەستی کاندیدی ئاکەپە کرا

سەرباری ئەوەی لە وان کاندیدی دەم پارتی بە جیاوازیەکی زۆرەوە سەرکەوت، بەڵام ئاکەپە جارێکی دیکە لە رێگەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە کودەتای بە سەر ئیرادەی دەنگدەراندا کرد و مەرسومی سەرکەوتن رادەستی کاندیدە دۆڕاوەکەی ئاکەپە کرا.

لە هەڵبژاردنی خۆجێی ٣١ی ئاداردا عەبدوڵا زەیدان کاندیدی دەم پارتی بۆ شارەوانی گەورەشاری وان توانیبووی لەسەدا ٥٥.٤٨ی دەنگەکان مسۆگەر بکات، لە بەرامبەردا کاندیدی ئاکەپە تەنیا لەسەدا ٢٧ی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو.

سەرباری ئەو جیاوازیە زۆرە دەستەی هەڵبژاردنی تورکیا مەرسومی دەرچوون لە هەڵبژاردنی بۆ کاندیدی ئاکەپە دەرکرد، ئەمەش دوای ئەوەی لە کۆتا ساتەکاندا دەسەڵات دەستی بە فرت و فێڵ کردبوو و دۆسیەیەکی نایاسایی لە دژی عەبدوڵا زێدان جوڵاندبوو.

هاوکات هاوڵاتیان لە وانیش بۆ داکۆکی لە دەنگ و ئیرادەیان رژاونەتە شەقام و لە رێپێوانەکەدا بە وتنەوەی دروشم دژی دزینی دەنگەکانیان و زەوت کردنی ئیرادەیان ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

لەلایەکی دیکەوە لەبەرامەبەر ئەو زەوتکردنەی ئیرادەی گەل کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) داوای لەسەرجەم مافناسان و رای گشتی دیموکراتیک کردووە کە خاوەنداری لە ئیرادەی گەل بکەن.