ئامادەکارییەکان بۆ جەژنی چوارشەممەی ساڵی نوێ لە شەنگال بەردەوامە

سەرەڕای هەڕەشە و هێرشەکان، کۆمەڵگەی ئێزدی لە ئامادەکاریدایە بۆ پیرۆزکردنی جەژنی چوارشەممەی ساڵی نوێ، لەو چوارچێوەیەدا تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لە شەنگال دەستیان بە هەڵواسینی لافیتە و بانگەشە کرد.

سەرەڕای هەڕەشە و هێرشەکان، کۆمەڵگەی ئێزدی لە ئامادەکاریدایە بۆ پیرۆزکردنی جەژنی چوارشەممەی ساڵی نوێ، لەو چوارچێوەیەدا تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لە شەنگال دەستیان بە هەڵواسینی لافیتە و بانگەشە کرد و داوایان لە هاوڵاتیان کرد، کە بەشداری ئاهەنگەکە بکەن.

ڕۆژی ١٤ی نیسان، لە تەواوی ئەو شوێنانەی ئێزدی لێیە جەژنی سەری ساڵی ئێزدی پیرۆز دەکرێت، لە شەنگالیش خەڵکی ئێزدی خۆیان بۆ ئەو جەژنە ئامادە دەکەن.

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی ئاهەنگی جەژنەکەدا، تاژێ لە گوند و ناوچەکانی شەنگال پانکارت و لافیتەی هەڵواسی و داوا لە هاڵاتیان دەکات بەشدارییی ئاهەنگەکە بکەن.

زاهیدە خەڵەف، ئەندامی تاژێ، لەبارەی ئامادەکارییەکانەوە قسەیکرد و لە سەرەتادا جەژنی سەری ساڵی ئێزدی لە هەموو کۆمەڵگای ئێزدی پیرۆز کرد و داوای لە هاوڵاتیان کرد بەشداری ئاهەنگی پیرۆزکردنی ئەو جەژنانە بکەن.

زاهیدە خەڵەف، وتیشی: ئەوان وەک کۆمەڵگەی ئێزدی لەڕۆژی جەژندا پەیامی بەهێز بۆ ئەو دوژمنانە دەنێرن کە شەنگال دەکەنە ئامانج. هەروەها داواشی لە تەواوی خەڵکی ئێزدی کرد بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

ڕۆژی ١٤ی نیسان، لە گەلیی کەرسێ، کە دەکەوێتە چیای شەنگال، جەژنی چوارشەممەی سەری ساڵ، بە جۆشوخرۆشەوە پیرۆز دەکرێت.