ئامەد ئامادەیە بۆ نەورۆز: وەرن پێکەوە ئاگری نەورۆز بکەینەوە
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد پنار ساکیک تەکین وتی: "هەموو ئامادەکارییەکمان تەواوکردەوە، بە جۆش و خرۆشەوە نەورۆز پیرۆز دەکەین. وەرن پێکەوە ئاگری نەورۆز بکەینەوە."
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد پنار ساکیک تەکین وتی: "هەموو ئامادەکارییەکمان تەواوکردەوە، بە جۆش و خرۆشەوە نەورۆز پیرۆز دەکەین. وەرن پێکەوە ئاگری نەورۆز بکەینەوە."
کوردان دەستیان بە پیرۆزکردنی نەورۆز کردوە، وەک هەموو ساڵانی تر، ئەمساڵیش لە ٢١ی ئازاردا بە جۆش و خرۆشەوە لە ئامەد نەورۆزی ناوەندی دەکرێتەوە، پیرۆزباییەکی گەورە ئەنجام دەدرێت. بە نزیکبوونەوەی کاتی هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئازار، نەورۆز بە جۆشترەوە پیرۆز دەکرێت.
بۆ پیرزبایکردنی نەورۆز لە ئامەد پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی)، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان، کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک و تەڤگەری ژنانی ئازاد لە ناو کۆمیتەی ئامادەکاریدان. نەورۆزی ئامەد بە دروشمی "ڕاپەرە کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" لە ٢١ی ئازار لە پارکی نەورۆزی لە ئامەد ئەنجام دەدرێت.
لەو باریەوە سەرۆکی کۆمیتەی ئامادەکار پنار ساکیک تەکین بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد ئاماژەی بەوەدا، هەموو ئامادەکارییەکان تەواو بووە. بە جۆشەوە نەورۆز پیرۆز دەکەین. هەروەها سەرنجی خستە سەر ماناداری نەورۆز بۆ کوردان، بە تایبەت بۆ شکاندی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پێویستە بە جۆشەوە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز ئامادەبین.
ببینە دەنگی ئاشتی و ئازادی
تەکین باسی لەوەکرد لە ئامەد بە ژینگەی هەڵبژاردنەکانەوە نەورۆز بەجۆش تر بکەین و وتی: "دەزانن ئەمساڵ خۆمان بۆ هەڵبژاردن ئامادەکردەوە. نەورۆز بۆ هەموو گەلان و بەتایبەت گەلی کورد هەڵگری مانایەکی تایبەتە. نەرۆز مانای نوێبونەوە و بەرخۆدانە. بە دروشمی "ڕاپەرە کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" نەورۆز پیرۆز دەکەین. بۆ شکاندی گۆشەگیری لەسەر هەموو گەل و بەتایبەت گۆشەگیری ئیمراڵی، پێویستەکات بە جۆشەوە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز ببین. بۆ ئەوەی ببینە دەنگی ئاشتی و ئازادی دەبێت لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز بین."
پێکەوە تێکۆشان گەورەتر بکەین
تەکین باسی لەو ئامادەکارییانە کرد کە بۆ نەورۆزیان کردوە و وتی: "وێڕایی بەربژێرەکانمان، پەرلەمانتاران، هاوسەرۆکانی شارەکان و ناوچەکان و بەڕێوەبەرانی پارتی لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز ئامادە دەبین.هەموو ئامادەکارییەکمان تەواوکردوە، ئامادەین بۆ ئەوەی نەورۆزێکی گەورە لەگەڵ گەلماندا بکەینەوە. وەک دەم پارتی هەڵگری پارادامێکین کە هەموو کۆمەڵگا لە خۆ دەگرێت. لە وڵاتێک بۆئەوەی کۆمارێکی دیموکراتیک بونیاد بنرێت، ئێمە لە گۆڕەپانەکانین؛ وەر پێکەوە تێکۆشان گەورەتربکەین، ئاگری نەورۆز گەشبکەین. وەرن پێکەوە ئاگری نەورۆز بکەینەوە."