'یان ئازادی یان ئازادی، جیا لەوە ڕێگایەکی تر نییە'

هێلین ئومیت ڕوونی کردەوە کە قڕکردن و گۆشەگیرییەی سەپێنراوە بەسەر گەلی کورددا، لە کۆمەڵکوژی گەلی فەلەستین جددیترە و وتی: "بۆیە دەبێت تێکۆشانی ئازادیمان بە دەنگێکی بەرز و ڕوون بگەیەنینە هەموو جیهان و ڕێکخستنی خۆمان بەرەو پێش ببەین."

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، هێلین ئومیت، بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی مێدیا هەبەر کرد و پێداچوونەوەی بە پرسە گرنگەکانی ڕۆژدا کرد.

هێلین ئومیت سەرەتا سڵاوی لە بەرخۆدانی ئیمرالی کرد و وتی: "بەناوی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان پاژک، پیرۆزبایی ٨ی مارس لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەم، بەڕاستی لە ڕێبەر ئاپۆ  فێری هەڤاڵیەتی بەهێز، خۆشەویستی و خۆنەویستی بووین. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ زۆرترین مافی ئەوەی هەیە کە ٨ی مارسی لێ پیرۆز بکرێت."

هێلین ئومیت بە بیری هێنایەوە کە سیستەمی قڕکەری ئیمرالی کە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دامەزرا، هێشتا بەردەوامە و وتی: "ئێمە ڕووبەڕووی ڕاستیەکی ڕێبەرایەتین کە ڕۆژانە زیاتر و زیاتر دەگاتە ئاستی ڕێبەرایەتیکی جیهانی، تا زیاتر لە ڕاستییەکانی ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین، گەلانی جیهان، ژنان، گەنجان زیاتر خاوەنداری لێدەکەن، چاودێرێکی باش دەتوانێت ئەم گۆڕان و گۆڕانکارییە بە شێوەیەکی ڕوونتر ببینێت. لە ئەمریکای لاتینەوە بۆ ئاسیا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە تا ئەمریکا، لە هەموو شوێنێک ئەم ڕاستیە دەبینرێت."

لە درێژەی قسەکانیدا، هێلین ئومیت کۆمەڵکوژی هەڵەبجەی ساڵی ١٩٨٨ و کۆمەڵکوژی گازیێ، ساڵی ١٩٩٦ و کۆمەڵکوژیی ساڵی ٢٠٠٤ی بە ڕێزدارییەوە بەبیرهێنایەوە و وتی: "بەداخەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرخۆەدان و کۆمەڵکوژی هاوشێوەی وا زۆر هەیە. کۆمەڵگای کوردی، گەلی کورد ، بە تایبەتی لە سەدەی ڕابردوودا، ڕووبەڕووی ئەم کۆمەڵکوژییە هاتوون، سەرنج بدەن کۆمەڵکوژییەکانی سەدەی ڕابردوو لە بیرمان ماوە، هێرش و کۆمەڵكوژییەکانی سەدەی ڕابردوو کاریگەری کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە تا ئێستاش لەسەرمان ماوە.

کۆمەڵگای باشوور تا چەند لە کۆمەڵکوژی هەڵەبجە تێدەگات و لەگەڵ ئەو پرسیارانەی 'ئامانج لە کۆمەڵکوژییەکە چی بوو، ویستیان چی بکەن؟' کە رووبەڕوو بێتەوە ئەو کات دەتوانێت ئیرادەی هەبێت، بەڵام تا زیاتر لەم ڕاستیە هەڵبێت، زیاتر لە خۆی دوور دەکەوێتەوە. سەدام بووە هۆی ئەم کۆمەڵکوژییە. لە قامیشلۆ ڕژێمی بەعس هۆکاربوو. کۆمەڵکوژی غازیێ لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لە دژی عەلەوی و کورد ئەنجام درا. بەڵام هۆکاری هەموو ئەمانە کێیە؟ دروستکەری ئەم سیستەمە کێیە ؟ خاوەنی سەرەکی ئەم سیستەمە کێیە؟ لەبەر ئەوەیەکۆمەڵگای کوردی دەبێت ڕووبەڕووی ئەمە ببێتەوە. چونکە کۆمەڵگای کوردی ناتوانێ لەگەڵ مۆدێرنیتی سەرمایەداریدا ڕێک بکەوێت. ناتوانێت لەم سیستەمەدا جێگەی خۆی بگرێتەوە. بۆیە پێویستە سیستەمی ئازادی خۆی دابمەرزێنێ. جیا لەوە هیچ ڕێگایەکی تری نییە.

فێربوون بە کۆمەڵکوژی شتێکی خراپە. لە ڕاستیدا ڕۆژانە کۆمەڵکوژی و کوشتن ئەنجام دەدرێت. کوشتن بووەتە پێناسەیەکی وەها کە ڕۆژانە بەکاری دەهێنین. ئایا ئێمە لە جددی و قورسایی ئەم پێناسەیە تێدەگەین؟ بۆیە دەمەوێت نموونەیەک لە ڕێبەر ئاپۆ بهێنمەوە. ڕێبەر ئاپۆ کاتێک باس لە سەردەمی تێگەیشتنی سەرەتایی دەکات، بەدوای پێناسەیەکدا دەگەڕێت بۆ واقیعی کوردستان لە تورکیا لە حەفتاکانی ڕابردوودا. چی ڕوودەدات؟ ڕێبەرایەتی لە بەرگریەکانیدا زیاتر ئەم ڕاستیانەی شی کردووتەوە. وەها باس دەکات، ئەوانەی ئەو سەردەمە بەناوی کوردەوە مامەڵەیان دەکرد، لە دۆخێکدا بوون کە خۆیان بە خۆیانیان کردبوو. ئێمەش لەودۆخەداین یان نا؟ وتی، بۆ هەبوونێک، باسکردن لە ڕاستی بوون و نەبوون بابەتێکی زۆر گرنگ بوو. بیرى لێ بکەرەوە; ئەوان تۆیان گەیاندە ئاستێکی وەها، واتە بە زۆر، بە واتایەکی تر لەو سەردەمەدا، سەردەمی فاشیزمی توندڕەو هیچ شتێکی بە ناوی کوردەوە نەهێشتەوە. بێدەنگ وەک گۆڕستان، وەک لە گۆڕدا ناشترابێت. نە لە کتێب و بڵاوکراوەکانیشدا باسی لێدەکرا. نەوەک ئێستا. ئێستا بە ووشەی 'برا کوردەکانم' دەست بە قسەکردن دەکەن، بەڵام لەو کاتەدا شتێکی وا نەبوو. ڕێبەراتی دەڵێت من لەو کاتەدا لەگەڵ هەڤاڵ هێژام حەقی بووم. پێناسەی داگیرکاریم بەکارهێنا. بە دزییەوە بە گوێیدا گوتم، کوردستان داگیرکراوە. وە کوپە چایەکەی دەستم کەوتە خوارەوە. ڕێبەرایەتی دەیەوێت لەم بارەیەوە چی بڵێت؟ رێبەرایەتی نیشان دەدات کە ئەم پێناسەیە چەندە جددییە و داگیرکردنی کوردستان چەندە جددییە.

یان ئازادی، یان ئازادی، یان هەبوون، یان هەبوون

ڕێبەر ئاپۆ وتی، دووەمین بیرهێنانەوەم لە ئیمرالی بەبیر هاتەوە. ئاماژەی بەوەدەکات، پێویستە سیستمی کۆمەڵکوژی بە هێرشکردنە سەر کورد پێناسە بکرێت. چونکە پێناسەیەکی زۆر جدییە. ژیان بە کۆمەڵکوژی واتە کەوتن و لەناوچوونی مرۆڤایەتی. نابێت لەم جۆرە دۆخەدا بێچارە بمێنین. بۆ ئێمە تنها ڕێگا ئازادییە و هیچ ڕێگایەکی تر نییە. ئەوەی هەیە ئەوەیە. وەڵامێک کە دەبێت لەم ڕۆژانەی کۆمەڵکوژیدا بیدەینەوە، ئەوەیە کە عەقڵ و یادەوەریمان بە زیندووی بهێڵینەوە. من باسی تۆڵەی توند ناکەم. پێویستە لە بەرپرسانی کۆمەڵکوژییەکان لێپرسینەوە بکرێت.

بۆ نموونە گەلی فەلەستین لە غەززە کۆمەڵکوژ دەکرێت. واتە هێرش هەیە، هێرشی کۆمەڵکوژی. تێکۆشانی گەلی فەلەستین ڕەوایە. بێگومان مرۆڤ دەبێ لەگەڵ خەڵکدا بێ. بەڵام ئەوانە دەنگی به کوردان نابیستن، ، هەموو جۆره کۆنەپەرەستیەک لە بەردەم جیهاندا دژی کوردان بەکار دەهێنن، ئەمە قبووڵکراو نییه. کۆمەڵکوژی و گۆشەگیری سەپێنراو بەسەر کورددا شتێکی زۆر جیاوازە. هەر بۆیە ڕێبەر ئاپۆ وتی ئێمە وەک گەلەکەمان تەنیاین. بەڵام ئێمە ئێستا بە تێکۆشانی خۆمان ئەمە ڕێچکەیە دەشکێنین. ئێستا لە دونیادا دۆستی گەلی کورد زۆرە هەموان ئەمە دەزانن. هەمووان زیاتر دەزانن لە کوردستان کۆمەڵکوژی هەیە، دەسەڵاتێکی فاشیست، سیستەمێکی جیهانی هەیە کە دەیەوێت کورد لەناوببات. بەڵام توانای ئەوەی نییە. پێویستە گەلەکەمان زیاتر درێژە بە تێکۆشانی خۆی بدات. ئێستا هیچ شتێکی تر گرنگتر لە تێکۆشان بۆ ئازادی گەلی کورد و ناسنامەی نییە ئەنجامی بدات. بۆیە پێویستە پرسی تێکۆشانی ئازادیمان بگەیەنینە هەموو جیهان، ئەمە ئەرکی سەرەکی ئێمەیە."

پێویستە گەلەکەمان لە هەڵبژاردنەکاندا بەرپرسیارانە ڕەوڵی خۆی بەکار بێنێ

هێلین ئومیت لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان هەڵسەنگاندنی کرد و وتی: "ڕۆژەڤی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و بارودۆخی ئەوێ هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ دۆخی شەڕدا نییە. بەڵێ ئەجێندای هەڵبژاردن هەیە، بەڵام سەرەنج بدەن لە کوردستان سیاسەتی شەڕ بەڕێوەدەچێت، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت ئیرادەی گەلی کورد بشکێنێت، دەیەوێت تەسلیم بن و پێداگری لەسەر مافەکانیان نەکەن.

بەرخۆدانی کۆمەڵگای کوردی بۆ ئەوە نییە دەرفەتمان هەبێت کە لە هەندێک ناوچەدا شارەوانیمان هەبێت. گەلی کورد گەلێکی وا نییە بەدوای ئەم جۆرە دەرفەتانە بێت. نەخێر، بەڵکوو ئاگاداری شەڕ دژی خۆیەتی. هەموو ڕۆژێک هێرشی شەڕی تایبەتی جۆراوجۆر بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت. دەستگیرکردن هەیە.کە دەرفەت دەبینن کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن. لە بەرامبەر ئەمەشدا لە هەڵبژاردنەکاندا هەڵوێستەکان دیار کراون.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، هێلین ئومیت، وتی: "گرنگە گەلی کورد لە هەموو شوێنێک خاوەن ئیرادەی خۆی و بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆی تێبکۆشێت واتە کۆمەڵگەی کوردی دەبێت لە سەر ئەم بنەما هەڵسوکەوت بکات، چونکە پێویستی بە تێکۆشانێکی وەها هەیە. گەلی کورد کۆمەڵگەیەکی بەهارییە، کۆمەڵگەیەکی نەورۆزییە. بە بۆچوونی من ئەمە کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنیش دەکات."

٥٢هەمین نەورؤزی ڕێبەرایەتی

هێلین ئومیت هێنایە زمان، جەژنی بەرخۆدانی نەورۆز، مێژوویەکی دوور و درێژی بۆ کورد هەیە و وتی: "بەڵام بەم زووانە ٥٢هەمین نەورۆزی ڕێبەرایەتی دێتە پێشەوە لە ڕۆژی نەورۆزدا تێکۆشانی بۆ بوون و ئازادی دەستپێکرد" گەلی کوردستانیش پشتی بەو تێکۆشانە بەست و نەورۆز بە واتادارتر بووەوە، لە ڕاستیدا نەورۆز گۆڕا بۆ ڕۆژێکی چارەنووسساز کە گەلی کورد هەبوون و ئازادی خۆی تێدا بینیوە، لەسەر ئەم بنەمایە بوو بە ماڵکی هەموو گەلانی ناوچەکە، نەورۆزی کوردی بە واتای ڕۆژێکی نوێیە.

 پێش هەموو شتێک، داوا دەکەم گەلی کورد، هەموو ئەوانەی لە نەورۆزی ئەمساڵدا بەشداری دەکەن بە تێگەیشتن لە نەورۆزەوە بۆ ئازادی و دیموکراسی، خۆیان نوێ بکەنەوە و بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە شەڕی فاشیزم بەگەیەننە لوتکە. لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە هەموو لایەک دەکەم بەشداری لە جەژنی نەورۆزدا بکەن. دەبێت دەنگی کورد جارێکی دیکە لەم نەورۆزەدا کاریگەری بنوێنێ و لەسەرنسەر جیهان دەنگبداتەوە."