سیاسەتمەدار موحەڕەم ئارال لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)، سەبارەت بە ئاشنابوونی لەگەڵ عەلی حەیدەر قەیتان، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە لە ساڵی ١٩٨٢دەستیپێکرد، هەروەها چالاکییە کولتووری-هونەرییەکانی قەیتان، پەیوەندی لەگەڵ شێعر و مادیات، هەروەها ڕۆڵی ڕەزا ئاڵتون لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەوڵە پاکتاوکاریانەی کە لە ساڵانی ٢٠٠٣ – ٢٠٠٤ دژی بزووتنەوەی ئازادی کوردستان دەستی پێکردبوو، بیرەوەرییەکانی باس کرد.
کۆنگرەی ١٢هەمی پەکەکە تایبەت درا بە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون. هەروەها ئێوە ئەزموونی نیو سەدە تێکۆشانی شۆڕشگێڕیتان هەیە. لەم تێکۆشانەدا شوێنی هاوبەشتان لەگەڵ شۆڕشگێڕە گەورەکانی وەک عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون هەبووە بیرەوەریتان هەیە. لەو بارەوە چی دەڵێیت؟
سەرەتا لە کەسایەتی هەڤاڵ عەلی حەیدەر قەیتان و هەڤاڵ ڕەزادا، بە ڕێز و منەتدارییەوە یادی هەموو شەهیدانی مانگی گوڵان بەبیر دەهێنمەوە و سەری ڕێز و وحورمەتیان بۆ دادەنوێنم.
بەڕاستی وەسفی هەردوو هەڤاڵ عەلی حەیدەر و هەڤاڵ ڕەزا زەحمەتە. بەڵام ژیانیان زۆر مانادارە. لەو ڕوانگەوە زانین و تێگەیشتن لە چیرۆکی ژیانی ئەو هەڤاڵانە زۆر گرنگە.
بۆ نمونە هەڤاڵ عەلی حەیدەر قەیتان هەڤاڵێکە کە لە منداڵیدا گوێی لە چیرۆکی کۆمەڵکوژی دێرسیم بووە. واتە هەڤاڵێکە تا قوڵایی بوونی هەستی بە ئازاری کۆمەڵکوژی دێرسیم کردووە.
هەروەها هەڤاڵ ڕەزا ژیانی لە دەربەدەری ئەزموون کردووە. بنەماڵەکەی لە کوردستانەوە چوونە قەیسەریە و لەوێ نیشتەجێ بوون. پاشان لە ئەنقەرە، لە توزلوچایر نیشتەجێ بوون. هەڤاڵ ڕەزا هەر لە منداڵییەوە هەڤاڵێکی چالاک و ڕێکخستنی بوو. واتە کەسایەتییەکی شۆڕشگێڕیی هەبوو.
هۆکاری سەرەکی ئەم هەڤاڵانە کە ڕوویان لە ژیانێکی مانادارتر و راستتر کرد، لە پلەی یەکەمدا، ئاشنابوونیان بوو بە ڕێبەرایەتی. قسە و رێنماییەکانی ڕێبەرایەتی کە وتی: "کوردستان داگیرکراوە" وەک بروسکە لە مێشکی ئەو هەڤاڵانەدا کاریگەری کرد.
واتە ئەم هەڤاڵانە وردە وردە لە دۆخی خۆیان تێگەیشتن و تێگەیشتن لە کوێ و چۆن دەتوانن ئازادی ڕاستەقینە، ژیانی ڕاستەقینە و شکۆمەند بدۆزنەوە. بە تایبەتی ئەو تێگەیشتنە ئایدیۆلۆژی، سیاسی و فەلسەفییەی کە ڕێبەراتیمان پەرەی پێدا، وردە وردە لەم هەڤاڵانەدا قووڵتر بووەوە.
هەڤاڵ عەلی حەیدەر قەیتان بەڕاستی کەسێکی میهرەبان، ڕووخۆش و تایبەتمەندییەکی بەهێزی لە بەهادان بە مرۆڤەکان هەبوو. هەڤاڵ عەلی حەیدەر پێویستە لە ڕوانگەی جیاوازەوە لێ تێبگەین و بیدەینە ناسین. هەمان پێوانە بۆ هەڤاڵ ڕەزاش وەهایە.
دەمەوێت چەند نموونەیەک بهێنمەوە: هەڤاڵ عەلی حەیدەر تایبەتمەندیەکی قووڵی هەبوو لەو پارادایمەی کە رێبەر ئاپۆ لە لایەنی ئایدیۆلۆژی، سیاسی، سەربازی و ستراتیژییەوە پەرەی پێدابوو.
عەلی حەیدەر قەیتانم هەم لە گۆڕەپانەکانی گەریلادا بینی و هەم لە گۆڕەپانی تێکۆشانی ئەوروپا. نزیکبوونەوەی لەگەڵ خەڵکدا زۆر بەنرخ بوو. ئەو هەڤاڵێک بوو کە توانای کاریگەری و تەنانەت گۆڕینی هەر کەسێکی هەبوو کە لەگەڵی قسەی دەکرد.
بە شێواز و هەڵسوکەوتی متمانەیەی بە مرۆڤ دەبەخشی، کە دەیتوانی لە کەمترین کاتدا لەگەڵ هەڤاڵ عەلی حەیدەردا بکەوێتە پەیوەندییەوە. مرۆڤ بە ڕوونی دەیبینی و تێدەگەیشت کە کەسایەتییەکی ڕاستەقینەی حیزبی، ڕێکخستنی و تێکۆشەری هەیە.
یەکەم ئاشنابوونی ئێوە چۆن روویدا؟
یەکەم ئاشنابوونم لەگەڵ هەڤاڵ عەلی حەیدەر ساڵی ١٩٨٢لە ئەوروپا بوو، بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکان هاتبووە ئەوروپا. ماوەیەک چووە سوید و لەوێ مایەوە. پاشان جارجارە دەگەڕایەوە ئەڵمانیا.
یادەوەرییەکم لەگەڵ هەڤاڵ عەلی حەیدەر هەیە: "لە کۆڵن کۆمەڵێکمان هەبوو و منیش لەو کۆمەڵەدا دەمامەوە. بەیانی زوو، تەلەفۆنەکە زەنگی لێدا. تەلەفۆنەکەم هەڵگرت. کەسێک وتی: "پرسەو سەرەخۆشیتان لێدەکەم هەڤاڵ مەزلوم دۆغان شەهید بوو، هەڤاڵان ئاگادار بکەنەوە."
دەنگی زۆر خەمگین بوو. هەروەها باس لەوەش دەکرا کە هەڤاڵ مەزلوم دۆغان چاوەکانی تووشی کێشە بووە، تەنانەت مەترسی کوێربوونیشی لەسەرە. هەڤاڵمان بەم شێوەیە شەهیدبوونی هەڤاڵ مەزلوم دۆغانی بە هەموو ڕێکخستن ڕاگەیاند.
هەڤاڵ عەلی حەیدەر جارێکی تر لەگەڵ کۆمەڵێک هەڤاڵ لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٦یان سەرەتای ١٩٨٧هاتە ئەوروپا، تەنانەت شەوێکی تایبەتمان لە هانۆڤەر بەسەر برد؛ لەوێ یەکترمان بینی. کەمێک قسەمان کرد. پاشان جارجارە یەکترمان دەبینی. دیسان ڕۆیشتەوە بۆ سوید.
بەڵام لە ساڵی ١٩٨٨ دا دۆسیەی پەکەکە لە دوسلدۆرف هاتە ئاراوە. لە نێو ئەو هەڤاڵانەی لەو دۆسیەیەدا دەستگیرکرابوون. هاوکات لەگەڵ هەڤاڵ عەباس و زیاتر لە بیست هەڤاڵانی دیکە دەستبەسەر کران.
لەو کاتەدا پیلان و پاکتاوکاری لە ئەوروپا پەرەی سەندبوو. حسێن یڵدرم و هەندێک کەسی دیکە لە سەرووی هەموویانەوە بوون. بەڵام بەرخۆدانی عەلی حەیدەر قەیتان و هەڤاڵانی دیکەی زیندانی دۆسیەی دوسلدۆرف، هەڵوێستیان لە پارێزوانی لە پەکەکە و رێبەراتیمان، ڕۆحێکی بەهێزی بە هەموو بزووتنەوەکە بەخشی لە تێشکاندنی ئەو پاکتاوکارییەی کە دەستی پێکرد بوو لە ئەوروپا.
لە دۆزی دوسلدۆرفدا لەگەڵ عەلی حەیدەر قەیتان چاوپێکەوتنت کرد؟ دیالۆگەکانتان چۆن بوون؟
دەرفەتێکم بۆ ڕەخسا کە بەشداری دانیشتنەکانی دۆزی دۆسڵدرف بکەم. یەکەمجار کە چووم، هاوڕێکەمم بینی. ئەوکات خەباتکاری هونەری کۆم بووین؛ واتە خەباتمان لەسەر کەلتوور و هونەر دەکرد. ئەو دەیزانی چ جۆرە خەباتێک دەکەین. کاتێک بینیم دەستی بەرز کردەوە. ئەوکات ناسناوم سەرحەد بوو. بە دەنگی بەرز وتی: "هەڤاڵ سەرحەد، هەڤاڵ سەرحەد! ژیانمان بکە بە شانۆ." نەیگوت "ژیانم"، وتی "ژیانمان بکە بە شانۆ". بانگێکی وەها بوو.
پەیوەدنییەکانی عەلی حەیدەر قەیتان لەگەڵ هەڤاڵانی چۆنبوو؟ تۆ لە شوێنە جیاوازەکان لەگەڵ ئەو کاتت دەرباز کرد. دەتوانن سەرنجەکانتان لەگەڵ ئێمە بەش بکەن؟
دەتوانم ئەمە بڵێم: لە ساڵی ١٩٩٩دا لە هەرێمی خنیرێی پەیوەست بە گۆڕەپانی بیردۆزی قوتابخانەی کەلتوور و هونەری شەهید سەفکان کرایەوە. شانۆ، فۆلکلۆر، مۆسیقا و چالاکیی هونەری و کەلتووری بە هەمان شێوە لە قوتابخانەکەدا بەڕێوەدەچوو. عەلی حەیدەر قەیتانیش لەو گۆڕەپانە بوو. هەربۆیە زۆرجار یەکترمان دەبینی و قسەمان دەکرد. کاتێک دوو سێ هەڤاڵمان پێکەوە دەبینی، بانگی ئەوانی دەکرد و هەڵسەنگاندنی دەکرد. سەبارەت بە پرۆسەکە و تێکۆشان هەڵسەنگاندنەکانی فرەلایەن و بەرفراوانبوون.
سەبارەت بە پێشکەوتنی کەلتوور و ژیانی پارتەکەمان چەندین نموونەی دەهێنایەوە. بە تایبەتی گرنگی گۆڕەپانی کەلتوور و هونەر بە قوڵی تێگەیشتبوو و زۆرجار گرنگی چالاکییەکانی ئەم بوارەی شڕۆڤە دەکرد. پێی دەگوتین کە هونەر چۆن کاریگەری لەسەر گۆڕان و گۆڕانکاری و دروستکردنی عەقڵیەتێکی نوێ لە کۆمەڵگەدا و دروستکردنی کەلتوورێکی ڕێکخستندا دەکات.
هەندێکجار بە تاک و هەندێکجار بە کۆمەڵ لەگەڵ هەڤاڵاندا باسی کەلتوور و هونەری دەکرد. لەسەر گرنگی هونەر هەڵسەنگاندنی دەکرد. تەنانەت لە قوتابخانەی کەلتوور و هونەریشدا دەقی شانۆی دەنووسرا و پێشکەش دەکرا. هەڤاڵ هەبوو خۆیان دەیاننووسی و نمایشیان دەکرد. بۆ نموونە هەڤاڵێک بە ناوی هێڤی شانۆکار هەبوو؛ هەم نووسەرێکی باشبوو و هەم ئەکتەرێکی بەتوانا بوو. هەروەها هەڤاڵ یەکتا هەرەکۆڵ هەبوو. هەڤاڵی دیکەشمان هەبوو.
کاتێک شانۆکانی هەڤاڵانمان دەبینی، یەکسەر هەڵسەنگاندنی دەکرد: 'ئەم هەڤاڵە خاوەنی ئەم بەهرەیە، پێویستە زیاتر خۆی پێشبخات'. بە ڕاستی زۆر بەهای بەمە دەدا. ئەگەر هەڵە نەبم هەڤاڵ هێڤی شانۆکار ساڵی ٢٠٠٣ چووە ڤیستیڤاڵی شانۆ لە گۆڕەپانی باشووری، کەرکوک، بەڵام لە ڕێگەدا تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و شەهید بوو. هەڤاڵ یەکتا بەمەبەستی سازدانی چالاکی کەلتووری و هونەری نێردرا بۆ سوریا. ماوەیەک بە وریاییەوە و بە نهێنی کاری دەکرد. لە بەرانبەر زوڵم و زۆرداری لەسەر ڕێبەرێتی پێشکەوت، لە ٢٧ی ئادار ڕۆژی جیهانی شانۆدا لە سوریا ئاگری لە خۆی بەردا و شەهید بوو.
عەلی حەیدەر قەیتان هەم لەگەڵ ئەم هەڤاڵانەدا و هەم لەگەڵ هەڤاڵانی دیکەدا قسەی دەکرد. هەوڵی دەدا هێز بە هەڤاڵان بدات و هێزی لێ وەردەگرتن. قسەکانی زۆر بەنرخ بوون. ئەو هەڤاڵێکە کە نزیکایەتی ڕێبەرێتی لەسەر کەلتوور و هونەر بە قوڵی تێدەگەشت و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرد.
لەم خاڵەدا بە ڕوونی ڕامانەکانی خۆی لەسەر پێشخستنی چالاکییەکانیدا لە قوتابخانەی کەلتوور و هونەردا ئەنجام دەدران، دیاری دەکرد. شتێک کە دەبوو شرۆڤە بکرێت دەیکرد و ڕێی نیشان دەدا. ئەمەش هێزی بە هەموومان دەبەخشی. ڕۆحی هونەری زۆر پێشکەوتوو بوو. نزیکایەتی ئەو بۆ کەلتوور و هونەر زۆر ئەرێنی و مانادار بوو کە مرۆڤ دەرسی لێ وەربگرێت.
عەلی حەیدەر قەیتان لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا وەک شاعیرێک دەناسرا. ئایا هیچ یادەوەرییەکتان لەسەر نزیکایەتی شیعری ئەو هەیە کە بۆمان باس بکەن؟
شیعری دەنووسی؛ هەندێکجار خۆی دەیخوێندەوە، هەندێکجار هەڤاڵان دەیانخوێندەوە. دوای ئەو کۆنگرەی کە لە ساڵانی ٢٠٠٠ بەسترا، لەوباوەڕەدام کۆنگرەی حەوتەم بوو، شەوێکی مۆڕاڵیش ئەنجام درا.
لەوێ بووم، لەگەڵ هەڤاڵێکی گەریلای ژن پێشکەشکاریم دەکرد. پێش ئەوەی بەرنامەکە دەست پێبکات هەڤاڵ عەلی حەیدەرم بینی. ئەگەر هەڵە نەبم، شیعرێک بوو بە ناوی 'کوردستان'. لە شیعرەکەدا وشەیەک هەبوو. پێشنیارم بۆ هەڤاڵ فوئاد کرد؛ 'ئەم وشەیە بگۆڕێت، زیاتر مانادار دەبێت'. هەڤاڵ بەبێ دوو دڵی و گوتی 'دەتوانی'. لە کۆنگرەدا ئەو شیعرەم خوێندەوە. هەڤاڵان بە وردی گوێیان لێ دەگرت. لەم ڕووەوە هەڤاڵێکی زۆر تێگەیشتوو بوو.
لەو کۆنگرەیەشدا هەڤالانی هونەرمەند هەبوون. هەڤاڵ هۆزان سەرحەد، کە گۆرانی 'هەولێر' گوتووە لەوێبوو. گۆرانی هەولێری گوت، دڵی ئازارداین. لە کاتی کۆمەڵکوژی هەولێردا لەوێ بووم؛ ئەو پرۆسەیەم ئەزموون کرد. هەر بۆیە چڕینی ئەو گۆرانییە لە کۆنگرەدا کاریگەری زۆری لەسەر هەموومان هەبوو.
هەروەها تیمی مۆسیقا، فۆلکلۆر و نمایشی هاوشێوە هەبوون. گفتوگۆ کرا. لەوێ هەڤاڵ عەلی حەیدەر قەیتانم بینی، ئەو هەڤاڵیکی زۆر تێگەیشتوومان بوو.
بیرەوەرییەکی دیکەش ئەمەیە: کاتێک لە مەخمور بەشداریم لە چالاکی کەلتوور و هونەر کرد. لەوێ شانۆ، فۆلکلۆر، مۆسیقا و چالاکیی هاوشێوەمان ئەنجامدا. جارجارە دەچوومە چیا، قەندیل و ناوچەکانی دیکە. ئەو جلانەی لەبەرم دەکرد مەدەنی بوون، بەڵام کەمێک کۆن بوون.
کاتێک هەڤاڵ عەلی حەیدەر قەیتان منی لەو دۆخەدا بینی، لە هەڤاڵانم تووڕە بوو. گوتی: 'ئایا جل و بەرگی دیکەتان نییە بیدەن بە هەڤاڵەکەتان؟' نزیکایەتی ئەو وەک 'یەکسەر جلێکی نوێ و پاک بۆ هەڤاڵەکەت بدۆزەرەوە و پێی بدە'. ئەم نزیکبوونەوە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەرم دروست کرد.
پەیوەندی کەسێکی وەک عەلی حەیدەر قەیتان لەگەڵ شتە مادییەکان چۆن بوو؟ لە ئەوروپا خەڵک دەڵێن 'ماڵم دەوێت، ئۆتۆمبێلم دەوێت' یان خەون بە کڕینی شتەکانەوە دەبینن. تا ئێستا شتێکی وەهات لەسەر عەلی حەیدەر قەیتان بینیوە؟
کاتێک لە دۆسڵدرۆف بووین، چالاکیی کەلتووری و هونەریمان هەبوو؛ شوێنێکمان هەبوو. کاتێک هەڤاڵ عەلی حەیدەر قەیتان هات، کۆمەڵێک هەڤاڵ گوتیان. 'فوئاد با هەندێک جل و بەرگت بۆ بکڕین؛ چاکەت و پانتۆڵ و هتد.' هەڤاڵ بە پێویستی نەزانی، بەڵام زۆر پێداگرییان دەکرد. ئۆزان سەردار لەوێ بوو، ئەویش پێداگری دەکرد. هەندێک هەڤاڵی دیکەش پشتگیریان کردم. لە کۆتاییدا لەگەڵ چەند هەڤاڵێک چووین و سەردانی دوو سێ دوکانمان کرد. هەڤاڵان پێشنیاری وەک "هەڤاڵ فوئاد، لێرە سەیری چاکەتی کرد، لەگەڵ تۆدا دەگونجێت. ئەم پانتۆڵانە زۆر جوان دەردەکەوێت". هەڤاڵ عەلی حەیدەر گوێی پێ نەدا. هیچی نەکڕی، نە چاکەت، نە پانتۆڵی قبوڵی نەکرد.
بۆچی؟
لەوێدا ئەمەم بینی، گەشتمە ئەو ئەنجامەی کە نابێت بەهاکانی ڕێکخستن بەبێ هۆکار بەفیڕۆ بدرێت. واتە لە هەڵوێستی ئەو کەسانە تێگەیشتم کە شتەکانی خۆیان بە نرخ دەزانن. دەرفەتی ئەوەم بینی کە تێبگەم و لە هەمانکاتدا وانەیەکی لێ وەربگرم. ڕێزم نیشانی هەڵوێستی هەڤاڵدا. دەمەوێت ئەمە بڵێم.
لەسەر هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتون دەتەوێت چی بڵێی؟
ساڵانی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ بۆ تێکۆشانمان و مێژووی پارتەکەمان یەکێک لە پڕۆسە هەرە مەترسیدارەکانی پیلانگێڕی بوو. ئەمە پرۆسەی تەسفیەکردن بوو. هەڵوەشاندنەوەی ئەم تەسفیەکردنە زۆر گرنگبوو. تەسفیەکاران بە زۆری پەنایان بۆ تاکتیکی فرەلایەنە دەبرد. ڕاگەیاندراو و هەڵسەنگاندنی نهێنیان دەدا کە ببنە هۆی تەسفیەکردنی گەریلا و تاوەکو تەسفیەکردنی پارتەکەمان. بە ڕاستی دەیانگوت کە ئەوان گوزارشت لە ڕێبەرێتی دەکەن. پرۆسەیەکی پیلانگێڕی بوو کە بۆ تەسفیەکردنی هێڵی ڕێبەرێتی و تێکۆشانمان ئەنجام درا.
تەنانەت دۆخێکی لەم شێوەیەش هەبوو: بۆ نموونە پێیان دەگوترا 'عوسمانییەکان'، 'بۆتان' یان پێناسەی بەمجۆرەیان دەکرد. ئەم کەسانە یاری دوو لایەنی، فرەلایەنی و گڵاوییان دەکرد کە هەڤاڵان بۆ لای خۆیان بکێشن. هەروەها لەسەر هەڤاڵ ڕەزا یارییەکیان ئەنجام دا. هەندێکیان گوتیان 'ڕەزا لەگەڵ ئێمەیە. لە ئەوروپا خەبات دەکات؛ گۆڕەپانی ئەوروپا بۆ تێکۆشان زۆر گرنگە.'
لە کەسایەتی هەڤاڵ ڕەزا هەوڵیان دەدا چی بکەن؟ بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئەوروپایان کۆنترۆڵ کردووە و هی ئەوانە. بە هەمان شێوە لە گروپی مەخمور و لە خەباتی جەماوەریدا پڕوپاگەندەیان دەکرد. دەیانویست ژینگەیەکی گێژاو دروست بکەن. ئەمە لۆژیکی تەسفیەکاران بوو. لە پەرەپێدانی ئەم لۆژیک و هەوڵەکانیان پەنایان بۆ یاری زۆر گڵاو برد.
بەڵام گرێدراوی هەڤاڵ ڕەزا بە پارتەکەمانەوە، بە ڕێبەرێتییەوە، هەموو یارییەکانیانی پووچەڵ کردەوە. واتە نیشانی دا کە مامەڵە لەگەڵ ئەوان ناکات؛ ئەو گرێدراوی هێڵی پارتەکەمانبوو، هێڵی ڕێبەرێتی و لە هەمانکاتدا، یارییەکانی ئەم گرووپە تەسفیەکارەی پووچەڵ کردەوە. دەتوانم ئەمە بڵێم. لەم ڕووەوە هەڵوێست و مامەڵەی هەڤاڵ ڕەزا زۆر گرنگ بوو.
ئەوکات لە مەخمور بووم. جارجار دەرۆشتمە گوندەکان، قەندیل و ناوچەکانی دیکە. هەڤاڵ جومعە چەندین جار لەگەڵ هەڤاڵ ڕەزا لە دیالۆگدا بووە. تەنانەت دۆخی هەڤاڵ ڕەزاشی بۆ باس دەکردین. لەم ڕووەوە هێزمان لێ وەرگرت.
لە تەسفیەکردنی تەسفیەگەراییدا ڕۆڵی هەڤاڵ ڕەزا؛ هەڵوێستی کادرەکان کە گرێدراوی تێکۆشان، هێڵی ڕێبەرێتی و پارتەکەمان بوو. واتە هەڵوێستی هەڤاڵانی تێکۆشەر، ڕۆڵێکی دیاری گێڕا.
لە کۆتاییدا سەبارەت بە هەردوو هەڤاڵ دەتەوێت چی بڵێن؟
هەردوو هەڤاڵ، لە مێژووی حیزبدا، هاوشانی رێبەرایەتیمان، ڕۆڵیان لە پێشخستنی ئەم تێکۆشانە مەزنەدا بووە تا ئەمڕۆ لە بەدەستهێنانی بەهای ماناداردا. ئەوان هەڤاڵ و دۆستانی ئێمە بوون کە بە ماندووبوون، هەوڵەکانیان، بیرۆکەکانیان، دڵ و هەموو بوونیان، بەشدارییەکی گەورەیان لەم تێکۆشانەداکرد؛ لە کۆمەڵگادا جێگای ڕێز و حورمەتن.
خاوەنداری کردن لە یادی ئەو هەڤاڵانە، خاوەنداری کردنە لە ڕێبەر ئاپۆ. هەروەها خاوەنداریکردنە لەو بەهایانەی کە تێکۆشانی ئێمەی خوڵقاندووە. بۆیە ئەرکی سەر شانی هەموومانە هەوڵێکی گەورە بدەین بۆ گۆڕینی ئەم دەستکەوتانە بۆ سەردەمێکی گرنگ و پڕبایەختر.
هەروەها دەتوانم بڵێم: ژیانی ماناداری هەڤاڵ فوئاد، ژیانی ماناداری هەڤاڵ ڕەزا، پرۆسەیەکە کە وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە کە "پێویستە بۆ چی بژین؟ چۆن بژین؟ لە کوێوە دەست پێبکەین؟" ئەم ڕێگایە پێویستی بە هەوڵدانێکی زۆرە. لەم ڕووەوە بە ڕوونی بەرپرسیارێتی هەموو گەلی کوردستان و ڕێکخراوەکانمانە کە هەموو شتێکیان لە پێناو ئەم دۆزەدا بەخت کردووە وگەریلاکانی بەرخۆدانە کە بە بەهێزترین شێوە بەڕێزدارییەوە یادی هەڤاڵانمان بەرز ڕابگرن و ئامانجەکانیان بەدیبهێنن.
هەروەها لە ڕوانگەی خۆمەوە دەتوانم بڵێم: "ژیانی ئەم هەڤاڵانە کاریگەری لەسەر ژیانی من زۆر بوو و منی گۆڕی و لە ئامادەکردنی من بۆ ئەم پرۆسەیە، لەگەڵ شێوازی ژیان و تێگەیشتنیان لەو تێکۆشانەی کردیان؛ کاریگەری گرنگیان لە پەرەپێدانی سیستەمێکی فیکری بەهێز و بەردەوام لە هێڵی مرۆڤایەتیدا خوڵقاند.
هەروەها دەتوانم بڵێم کە ئەرکی منە کە ئەمە لە ناخمدا بگونجێنم و هەموو هەوڵێکم لەم بوارەدا بخەمەگەڕ.
جارێکی تر بە ڕێز حورمەتەوە لە کەسایەتی ئەم هەڤاڵانەدا، هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی بەبیر دێنمەوە.