ئاشكرابوو كه سوپای تورك له پشت رووداوێكی كوشتنه له مێردین
ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی له 11ی كانونی دووه‌مدا له ناوچه‌ی قۆسه‌ری مێردین له ژنێكی دا و كوشتی، ئاشكرا بوو كه ئۆتۆمبێلی سوپای تورك و شۆفێره‌كه‌شی پله‌دارێكی سوپایه.
ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی له 11ی كانونی دووه‌مدا له ناوچه‌ی قۆسه‌ری مێردین له ژنێكی دا و كوشتی، ئاشكرا بوو كه ئۆتۆمبێلی سوپای تورك و شۆفێره‌كه‌شی پله‌دارێكی سوپایه.
حه‌زنا سوی ته‌مه‌ن 52 ساڵ له 11 ی كانونی دووه‌مدا له نزیك گرتووخانه‌ی ناوچه‌ی قۆسه‌ر هه‌وڵی ده‌دا له شۆسته‌كه‌وه بپه‌ڕێته‌وه بۆ لای دیكه‌ی شه‌قامه‌كه. ئۆتۆمبێلێك كه به خێرایی لێیده‌خوڕی و له گڵۆپی سوری ترافیك لایتی دابوو، خۆی به حه‌زنادا كێشا.
ئۆتۆمبێله‌كه چه‌ند مه‌ترسێك حه‌زنا سوی به‌سه‌ر زه‌ویدا راكێشا. حه‌زنا سو له شوێنی رووداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا. راگه‌یاندنی تورك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ئۆتۆمبێله‌كه تابلۆكه‌ی بیانی' بووه.
شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه له شوێنی رووداوه‌كه ده‌ستگیركرا، به‌ڵام ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرا.
له‌و رووداوه كه كاربه‌ده‌ستانی تورك شاردیانه‌وه، ئاشكرابوو كه ئۆتۆمبێله‌كه سه‌ر به سوپای توركه، له جۆری ڤۆڵواگن ئامارۆك و شۆفێره‌كه‌شی پله‌دارێكی پسپۆره. هه‌روه‌ها ئاشكرابوو كه ئۆتۆمبێله‌كه له ناوچه داگیركراوه‌كانی سوریا كاری پێكراوه.
به‌رپرسانی سه‌ربازی چوونه شوێنی رووداوه‌كه و هه‌وڵیاندا به‌ڵگه‌كان بشێوێنن و رووداوی كوشتنه‌كه په‌رده‌پۆش بكه‌ن. ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌وترێت پله‌داری پسپۆره دوای وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان گیرا.
هـ . ب