ئایده‌نیز: كاتی رێكخستنی رێگه‌ی سێهه‌مه
هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په سالیحه ئایده‌نیز رایگه‌یاند، " رێگای دیموكراسی به ئیمراڵیدا تێده‌په‌ڕیت. كاتی رێكخستنی رێگای سێهه‌مه".
هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په سالیحه ئایده‌نیز رایگه‌یاند، " رێگای دیموكراسی به ئیمراڵیدا تێده‌په‌ڕیت. كاتی رێكخستنی رێگای سێهه‌مه".
له كۆبوونه‌وه‌ی گه‌ل به دروشمی "ئه‌وه‌ی شرۆڤه ده‌كرێت نه‌ك سات به‌ڵكوو مێژووه، نه‌ك تاك به‌ڵكوو كۆمه‌ڵگایه" هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په سالیحه ئایده‌نیز، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی وان ته‌یب ته‌مه‌ل، هاوسه‌رۆكانی شاره‌كانی هه‌ده‌په-به‌ده‌په و ئه‌و كه‌سانه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره له ناو پارته سیاسیه كوردیه‌كاندا خه‌باتیان كردووه ئاماده‌بوون.
ته‌مه‌ل له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و وتی، " له دژی به‌ره‌ی فاشیستی ئاكه‌په – مه‌هه‌په به‌ڕێز ئۆجالان تێكۆشانێكی گه‌وره‌ی به‌ڕێوه‌بردووه. به تاوانباركردنی گه‌لی كورد و به یادداشت و به‌یاننامه به‌رهه‌ڵستی ناكرێت. ئه‌گه‌ر ئێوه گه‌لی كورد به فه‌رمی نه‌ناسن، گه‌لی كوردیش ئێوه به فه‌رمی ناناسێت. جارێكی تر دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه: هه‌ده‌په و گه‌لانی توركیا، گه‌لی كوردستان، كورد ناچار نین ئه‌و ده‌بڵ مۆڕاڵی و دووفاقیه قه‌بوڵ بكه‌ن. رێگای گه‌لی كورد رێگای سێهه‌م، رێگه دیموكراسیه. من داوا له نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م: تۆ له‌گه‌ڵ گه‌لی كورددایت یان نا، خۆت یه‌كلا بكه‌ره‌وه. ده‌یانه‌وێت بۆ 100 ساڵی تریش كورد بكه‌نه كۆیله. سه‌ربه‌زی بۆ ئێمه ده‌بێت، ئێمه پێكه‌وه سه‌رده‌كه‌وین".
دوای ته‌مه‌ل، هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په سالیحه ئایده‌نیز قسه‌ی كرد. ئایده‌نیز سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و رایگه‌یاند، "ئه‌وه بۆ 23 ساڵ ده‌چێت كه گۆشه‌گیری له‌سه‌ر به‌ڕێز ئۆجالان به‌رده‌وامه. ئه‌و گۆشه‌گیرییه به‌رده‌وامه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ گێژاو و ئاڵۆزییه‌كانی جیهان، رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و توركیا ته‌نیا رێزدار ئۆجالان پێشنیازی چاره‌سه‌ری ده‌خاته‌ڕوو. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆشه‌گیرییه هه‌ڵبگیرێت، پارادایمی رێزدار ئۆجالان ئازاد ببێت، له ئه‌مریكا، ئه‌وروپا و ئه‌فریقا كه‌مپین به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌و پارادیگمایه‌ی به جیهانی بووه چاره‌سه‌ری دێنێته ئاراوه". ئایده‌نیز له درێژه‌دا باسی له‌وه‌كرد، كه تا ئه‌و كاته‌ی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئازاد ده‌كرێت ئه‌وان تێده‌كۆشن و وتی، "رێگای ئاشتی و دیموكراسی به ئیمراڵیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت".
ئایده‌نیز تیشكی خسته‌سه‌ر هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر رۆژئاوا، باشور و باكور و وتی، "دوژمنایه‌تی له دژی كوردان به هێرش بۆ سه‌ر هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌رده‌وامه. تادێت زیاتر هێرشكار ده‌بن و به سیاسه‌تی سه‌ڕ ده‌یانه‌وێ به‌رده‌وام بن. هه‌ڵوێستی رێگای سێهه‌م بۆ ئێمه هێڵێكی گرنگه و هێڵی تێكۆشانه. رێك كاتی ئه‌وه‌یه كه رێكخستن بۆ رێگای سێهه‌م بكرێت".
هـ . ب