ئایتەن دەرسیم: پێویستە شەڕ لە شارەکان بڵاو بکەینەوە

ئایتەن دەرسیم ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک وتی، " پێویستە گەلی کورد بە رۆحی سەفەربەری بەشداری هەنگاوی شۆڕشگێری ببێت. گەلی کورد سوود لە بەرخۆدانی گەریلا وەربگرێت. ئازادی خۆمان مسۆگەر بکەین. شەڕ لە شارەکان بڵاوبکەینەوە.

ئایتەن دەرسیم ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک لە بەرنامەیەکی مەدیا هابەردا وڵامی پرسیارەکانی ئارژین بایساڵی دایەوە.

دەرسیم لە سەرەتای قسەکانیدا، لە کەسایەتی دیار غەریب (هەڵمەت)، سالیحە جزیر، دکتور حسێن و لەیلا ئاگری پێشەنگەکانی پەکەکە کە لە مانگی حوزەیراندا شەهید بوون، بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی کردەوە و لەبارەی زەینەب کناجیەوە ژە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دەرسیم چالاکی فیدایی ئەنجامدا، هەڵسەنگاندنی بەم شێوەیەیە کرد؛

"کاتێک هەڤاڵ زیلان (زەینەب کناجی) چالاکیەکەی ئەنجامدا، رووبەرووی 'سەردەمی تەکنیکی شەڕ کە خۆی دووبارە دەکاتەوە' هاتبوو. هەڤاڵ زیلان بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕی سەر رێبەر ئاپۆ و هەم بۆ تاکتیکێکی نوێ دروست بکات، چالاکی ئەنجامدا. بەم واتایەی کە بوو بە هێزی پێشەنگ. شەهید زیلان وەک گەریلای ساڵێک، بە تەنها سوپایەکی لەناوبرد. چالاکی ٣٠ی حوزەیران پیشانی ئێمەیدا کە ععەقڵیەتی ژنی کورد، کۆمەڵگایەکی کە لەگەڵ ئازادی وابەستەیە، میلیتانەکان کە بەشی خۆیان لەم ئازادیە وەرگرتووە و تەڤگەرێکە کە لەگەڵ ئازادی بە باشی ئاوێتە بووە."

ئایتەن دەرسیم رایگەیاند کە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە کە خوەن عەقڵیەتی فاشیستن، لە شەڕی دژی پەکەکەدا لە زاگرۆس گەیشتووتە کۆتایی ڕێگە و وتی، ئەمە تێکچوونی کۆتاییانە، بۆیەش بە تۆڕەییەکی گەورەوە هێرش دەکەنە سەر شەنگال، رۆژئاوا، مەخمور و باشوری کوردستان.

'ئەمانە شاخەکانی ئێمەن'

ئایتەن دەرسیم ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک ئاستی بەرخۆدانی ٥٠ ساڵەی پەکەکەی شیکردەوە و وتی، " لە یەکەم رۆژەوە ئێمە ئەو بڕوایەمان دروست کرد کە گەلی کورد دەتوانێت بە ئازادی بژی و نەمامی ئەوەمان چاند. ئەمڕۆ بڕواکە گەش بووە و بەرهەمی هەیە. راستی زیلان ئێدی لە ژیاندا هەیە و لە پراکتیکدا دەبینریت. ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە بەشداری لە بەرخۆدانی هێزەکانی گەریلامان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ببین."

دەرسیم بۆ تێکچوونی دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا وتی، " ئەم شاخنە، شاخی ئێمەن، ئێمە ڕۆڵەی ئەم شاانەین. هێزێکی چەتە، سەربازانی تورک کە هیچ هێزێکیان نەماوە، ناتوانن لە زاگرۆس بمێننەوە."

دەرسیم باسی دیمەنەکانی شەڕی کرد کە گەریلا تی ڤی بڵاویدەکاتەوە و رایگەیاند کە سەربازانی تورکی فاشیست بێ ئامانج و ئایدۆلۆژین. بەڵام هێزەکانی گەریلا بە رۆحێکی فیدایی شەڕ دەکەن و شەهیدیش دەبن. باجی ئازادی قورسە، بەڵام شکۆمەندانەیە."

'پێویستە شەڕ بڵاو بکەینەوە'

ئایتەن دەرسیم باسی ئەوەی کرد کە پێویستە هەموو گەلی کورد بە رۆحی سەفەربەری بەشدارت هەنگاوی شۆڕشگێری ببێت کە تەڤگەری ئازادی کورد دەستیپێکردووە و وتی، " پێویستە گەلی کورد لە بەرخۆدانی گەریلا ئیلهام وەربگرێت و بەرخۆدان فراوان بکات. پێویستە ئێمە ئازادی مسۆگەر بکەین. لەبەرئەوەی پێویستە بتوانین شەڕ لە هەموو شارەکان بڵاوبکەینەوە. وابەستەبوون بە زیلان، زیلانبوون، لەسەر هێڵی زیلان بوون، بەم شێوەیەیە."

'یاری دوژمنیان تێکدا'

دەرسیم، یادی شەهیدانی مانگی حوزەیران فیلیز یەرلیکایا (گوڵان) و سەما یوجە (سەرهەڵدان)ی کردەوە و وتی، " هەڤاڵ گوڵان لە هێڵی فیدایی هەڤاڵ زیلاندا خۆی پەروەردە کرد. لە بەرانبەر هەڵوێستی سەردەست و دواکەوتوو هەرموو کاتێک خاوەن هەڵوێستی میلیتانی بوو."

هەروەها ئەوەی خستەڕوو کە سەما یوجە بە عەقڵیەت و ئیرادەیەکی بەرزەوە، لەگەڵ هەموو سەختیەکان دەوڵەت بۆ تەسلیمبوون و خیانەت، لە هەلومەرجی زینداندان، یاری دوژمنی تێکدا و وتی، " هەڤاڵ سەما بەو قسەی کە دەڵێت ' دەمەوێت ٨ی ئازار تاوەکو ٢١ی ئازار ببمبە پردێک' هەڵوێستی خۆی دیار کرد و پێویستە ئێمە بە ئایدۆلۆژیای ئازادی ژن کە لەلایەن رێبەر ئاپۆ خوڵقاوە، خۆمان زیندوو و پەروەردە بکەین."

دەرسیم لە ٣مین ساڵڤەگەری شەهیدبوونیدا یادی هەڤاڵ شەهید لەیلا ئاگری کردەوە و وتی، " هەڤاڵ لەیلا لە زۆر بواردا کاری کرد. فەرماندەی یەژەئاستار بوو. لە یەکەم خەباتی ژنەلۆژیدا جێی خۆی گرت. زۆر خۆشحاڵ بوو و لە هەموو بوارێکدا سەرکەوت، هەڵوێستی لە تێکۆشانی ژندا زۆر ئاشکرا بوو. هەڤاڵێک بوو کە لێپرسینەوە ناوخۆیی بەهێزی دەکرد و بە تێکۆشانی ناوخۆیی لە تێکۆشانی ژندا خۆی قۆڵ کردەوە."

'خیانەتکاران باجەکەیان دەدن'

ئایتەن دەرسیم لە کۆتایی قسەکانیدا رایگەیاند، پەدەکە لەدژی پەکەکە لەگەڵ دەوڵەتی فاشیستی تورک هاوکاری دەکات. پێویستە باشوری کوردستان و گەلی کورد ئەم شەڕە قێزەونە باش تێبگەن و بەرخۆدان و تێکۆشان لەدژی هێڵی خیانەت وەژ تێکۆشانی بناغەیی ببینن.

ئایتەن دەرسیم باسی ئەوەشی کرد کە هەر کەسێک سیخوڕی بۆ دەوڵەتی تورک – پەدەکە بکات، هەواڵیان بۆ بنێرێت و دەستی لە خوێنی کورد سوور بێت، باجەکەی دەدات و وتی، ئەم هێڵەی خیانەت لە مێژووی تێکۆشانی پەکەکەدا هیچ کاتێک سەرنەکەوتووە.

ف.ق