ئازادکردنی زیندانییەکی نەخۆش دواخرایەوە
ئازادکردنی زیندانی نەخۆش نایف ئیشچی کە لە تەمەنی ١٤ ساڵییەوە لە جزیرە دەستگیرکرابوو، بۆ جاری پێنجەم دواخرایەوە.
ئازادکردنی زیندانی نەخۆش نایف ئیشچی کە لە تەمەنی ١٤ ساڵییەوە لە جزیرە دەستگیرکرابوو، بۆ جاری پێنجەم دواخرایەوە.
ئازادکردنی زیندانی نەخۆش نایف ئیشچی (تەمەن ٢٨ ساڵ) کە لە ساڵی ٢٠١٠ لە ناوچەی جزیرەی شڕناخ دەستگیرکرا بۆ جاری پێنجەم دواخرایەوە. ئیشچی لە زیندانی خەلات لە زینداندایە، بە هۆکاری ئەوەی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە و هەروەها سەپاندنامەی 'پەشیمانی'ی ڕەتکردەوە، لە ١ی ئاب لە لایەن دەستەی ئیداری و چاودێری زیندانەکەوە بۆ جاری پێنجەم بەردانی بۆ سێ مانگی دیکە دواخرا.
ئیشچی بە پروپاگەندەی 'ئەندامێتی لە ڕێکخستن' لە لایەن دادگاوە سزای ١٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، وێڕای ئەوەی ئیشچی ماوەی سزادانەکەی تەواو کردووە، بەڵام لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی زیندانەوە مافی ئازادکردنی پێشل دەکرێت و بۆ جارێکی دیکە ئازادکردنی داخرا.
ئیشچی بەرلەدەستگیرکردنی تووشی ڕوداوی هاتوچۆ ببوو، بەهۆی ئەو ڕووداوە قاچی چەپی پلاتینی تێدایە.
پارێزەرانی ئیشچی تانە لە ڕاگرتن و دواخستنی ئازادکردنی ئیشچی دەدەن.