یەبەشە: لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکدا شەڕڤانمان مەجدەل فەقیر شەهید بوو

فەرماندەیی یەبەشە رایگەیاند، دوێنێ لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندی رەزکا شەڕڤانێکیان بە ناوی مەجدەل حەسەن خەڵەف خەلیل شەهید بووە.

ئێوارەی دوێنێ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی رەزکای سەر بە تلعزێری شەنگالی کردە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی. فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) لەبارەی هێرشەکەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

یەبەشە لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەڕڤانێکیان شەهید بووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "رۆژی ٠٨.٠٣ .٢٠٢٤ لە کاتژمێر ١٧:٣٠دا لە گوندی رەزکا لەلایەن دەوڵەتی تورکی فاشیست و قڕکەری تورکەوە هێرشێکی ئاسمانی کرایە سەر هێزەکانمان کە سەرقاڵی راپەڕاندنی ئەرکەکانیان بوون. لەو هێرشەدا هاوڕێیەکمان شەهید بوو.

لەم ماوانەی دواییدا دەوڵەتی تورکی فاشیست جارێکی دیکە بە دڕندەیی زۆرەوە هێرشی کردە سەر گۆڕەپانی ئێمە لە شەنگال. ئەو هێرشە فاشیستی و قڕکەریە یەکەم جار نییە کە بەرامبەر ئێزدییەکان ئەنجام دەدرێت، ئەو هێرشەی دەوڵەتی تورک درێژەی قڕکردن و جینۆسایدی ئێزدییەکانە. لەبەرامبەر مافی خۆپاراستن و خۆبەڕێوەبردنی ئێزدیەکاندا هێرش لەئارادایە. بەتایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا دوژمن تاکە یەک ئامانجی هەیە ئەوەش هێنانەدی خەونەکانی بۆ داگیرکارییە. لە سەر ئەو بنەمایە هەموو هێز و پلانە چەپەڵەکانی دەخاتەگەڕ. دەوڵەتی تورکی فاشیست لەم بوارەدا شکستی داعش، دەستکەوتەکانی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی شەنگال و هێزی سەربازی سەربەخۆی هەرگیز بۆ هەرس نەکراوە و لە سەر ئەو بنەمایە هەموو کات بە فرت و فێڵ و بە هەموو هێرشێک هەوڵ دەدات ئەو دەستکەوتانە لەناوببات. بەتایبەتی لەم ماوانەی رابردوودا زۆر پلانیان هەیە و ئێمە وەک هێز درک بەوانە دەکەین و ئاگادارین. لە سۆنگەی ئەم راستیەوە گوشارکانیان بۆ سەر حکومەتی عێراق و هێزەکانی هەڕێمەکە زۆر زیادی کردووە. لێدوانی پارێزگاری نەینەوا لەسەر رێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم لەوە دابڕاو نییە. هەروەها بۆ ئەوەی هێزەکانی پەدەکە لە گۆڕەپانەکەدا باڵادەست بن، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە دەستیان خستە ناو ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خۆجێیی لە نەینەوا. بەتایبەتیش لە بازنەی شەنگال. هێشتاش لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ ئەوەی سیاسەتی قڕکردنی بە ئەنجام بگەیەنن. بۆ ئەوەش هیچ یاسا، هیچ ئەخلاق و هەستیارییەکی کۆمەڵگا ناناسن.

لە قۆناغێکدا کە گەلەکەمان روویکردووەتەوە خاکی خۆی، دەگەڕێنەوە بۆ خاکی خۆیان، دوژمنەکەمان هەوڵ دەدات ئارامی هەرێمەکە بشێوێنێت و گەلەکەمان کە دەگەڕێنەوە چاوترسێن بکەن. بەتایبەتیش لە رۆژێکی پیرۆزی وەک ٨ی مارسدا ئەنجامدانی ئەم هێرشە واتای لە پشتە. لە بەرەوپێشچوونەکانی ژنانی ئێزدی هێندەی ناڕازییە، لە هەمان کاتدا سیستمێک بە پێشەنگایەتی ژنانیشی ناوێت. ئەو رۆژە ویستی بە هێرشی دڕندانەی خۆی بە خوێن رۆژی ئێمە بگۆڕێت بۆ شیوەن. بێگومان ئەمە راستی دوژمنی قڕکەر نیشان دەدات.

هاوڕێمان مەجدەل ساڵی ٢٠١٦ هاتە ناو ریزەکانی یەبەشە و بەشداری لە تێکۆشانی ئازادیدا کرد. هاوڕێمان مەجدەل فەقیر لە عەشیرەتی فەقیرانە کە لە بەرامبەر دوژمنی ئایینی ئێزدایەتی هەرگیز سەریان دانەنەواندووە. هەڤاڵ مەجدەل بەو ئەرکانەی لەناو بزوتنەوەدا لە ئەستۆی گرت، ئەرک و رۆڵی سەر شانی و بەرپرسیارێتییەکانی سەردەمی خۆی بەجێگەیاند. لەناو ژیاندا هەرگیز لە بەرامبەر دژوارییەکان هەنگاوی بۆ دواوە نەنا و لە ریزەکانی پێشەوە لە ناو کار و خەباتدا بوو. هاوڕێمان مەجدەل فەقیر لەم دواییەدا لە ئەرکی فەرماندەیی تابوردا لەپێناو ئارامی و ئاسایشی شەنگال لەناو تێکۆشاندابوو و بەرپرسیارێتی قورسی لە ئەستۆبوو.

بەڵام با دوژمنی قڕکەر بزانێت بەو هێرشە ترسنۆکانەیە ناتوانێت پاشەکشێمان پێبکات. وکە بەرگریکارانی شەنگالی پیرۆز ئێمە درێژە بە تێکۆشانی رەوای خۆمان دەدەین و ئەوانەی هاوکاری دوژمن دەکەن لێپێچێنەوەیان لەگەڵ دەکەین. لەسەر ئەو بنەمایانە ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڤاڵە شەهیدەکەمان دەکەین. جارێکی دیکە ئەو بەڵێنە بە کۆمەڵگاکەمان دەدەینەوە کە تا ئەو کاتەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال مسۆگەر دەبێت درێژە بە تێکۆشان دەدەین.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: مەجدەل فەقیر

ناو و پاشناو: مەجدەل حەسەن خەڵەف خەلیل

کات و شوێنی لەدایکبوون: ١٩٩٢/ خرباتێ قەواڵا- تلعزێر

مێژوو و شوێنی لەدایکبوون: ٢٠١٦/ تلعزێر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٠٩-٠٣-٢٠٢٤- گوندی سکەنیە (رەزکا)".

هـ . ب