یەبەشە شەهیدبوونی شەڕڤانێکی خۆی راگەیاند

فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) رایگەیاند، کە هاوڕێیەکیان بە ناوی کاوار حەبابی بە هۆی نەخۆشی گورچیلەوە لە 26ی کانونی دووەمدا شەهید بووە.

 

فەرماندەیی گشتیی یەبەشە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کە شەڕڤانیان جەمال موراد خەلەف بە ناسناوی کاوار حەبابی بە هۆی نەخۆشی گورجیلەوە شەهید بووە.

راگەیەنراوەکەی یەبەشە بەم جۆرەیە:

"هاوڕێ کاوار حەبابی بە هۆی نەخۆشی گورچیلەوە لە 26ی کانونی دووەمی 2022 شەهید بوو.

کاوار حەبابی کە نەخۆشی گورچیلەی لەگەڵدابوو ماوەی چەند رۆژبوو لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرا، هەوڵەکان بۆ رزگارکردنی بێ ئەنجامبوون و ژیانی لەدەستدا. 

هاوڕێمان کاوار حەبابی بۆ سەندنەوەی تۆڵەی ئەو کۆمەڵکوژیەی بەسەر گەلەکەماندا هات، بەشداری ریزەکانی یەبەشە ببوو. بۆئەوەی جارێکی تر ستەم و زۆرداری لە گەل و کۆمەڵگای ناوچەکە نەکرێت، هاوڕێمان کاوار بە بڕیارەوە بەشداری لە رێگای شەڕڤانانی ئازادیدا کردبوو. سەرباری ئەوەی ماوەی دوو ساڵ بوو بەشدار ببوو، بە تێکەڵبوون و بەشداریکردنی لە ژیان و کار، بووە کەسێکی خۆشەویت لەلای هاوڕێیانی. بە کەسایەتیەکی لەخۆبوردوو و بوێر، هاوڕێ کاوار لە رۆژی بەشداربوونیەوە تا شەهیدبوونی هەر کارێک بکەوتایە ئەستۆی، بێ دوودڵی و بە شێوەیەکی رێکوپێک و بە سەرکەوتوویی ئەنجامی دەدا.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هاوڕی کاوار دەکەین و دەڵێین بەڵێن و پەیمانی خۆمان بۆ شەهیدان جاریکی تر دووپات دەکەینەوە. ئەو دۆز و رێبازەی هاوڕی کاوار حەبابی تاکۆتایی باوەڕی پێی هەبوو و بێ دو دڵی گرتیەبەر، ئێمەش لە سەر ئەو بنەمایە ئاڵای بەرخودان هەڵدەگرین و بە تاجی سەرکەوتنەوە دەینەخشێنین.

ناسناو: کاوار حەبابی

ناو و پاشناو: جەمال موراد خەڵەف

ناوی دایک و باوک: محەبەت- موراد

کات و شوێنی شەهیدبوون: 26ی کانونی دووەمی 2022- شەنگال

هـ . ب