یەبەشە شەهیدبوونی شەڕڤانێکی خۆی راگەیاند
فەرماندەیی تەبەشە رایگەیاند کە هاوڕێیەکیان بە ناوی رامان زەکۆ لە ئەنجامی رووداوێکدا شەهید بووە.
فەرماندەیی تەبەشە رایگەیاند کە هاوڕێیەکیان بە ناوی رامان زەکۆ لە ئەنجامی رووداوێکدا شەهید بووە.
فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) رایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە ناوی رامان زەکۆ لە ئەنجامی روداوێکدا شەهید بووە.
راگەیەنراوی یەبەشە لەم بارەیەوە بەم شێوەیەیە:
"هاوڕێمان رامان زەکۆ لە رۆژی ٧ی نیسانی ٢٠٢٢دا بەهۆی روداوێکەوە شەهید بوو.
هەڤاڵ رامان زەکۆ لە ساڵی ٢٠١٧دا لە حەساویک بەشداری لە ریزەکانی یەبەشەدا کرد. ئەویش وەک پێکهاتەی عەرەبمان بۆ یەکێتی عەرەب و ئیزدی کە لە دۆخێکی ئارامدا پێکەوە بژین خەباتی کرد. لەو رۆژەوەی بەشداری کرد تاوەکو شەهید بوو، ئەرک و بەرپرسیاری خۆی بێ دوودڵی و سەرکەوتووانە ئەنجامدا. بەو هەڵوێستە شۆڕشگێریەی خۆی بۆ هەڤاڵانی بوو بە نمونە. کەسایەتیەکی خاکی هەبوو کە لە رەنجدان پڕ ببوو. شەهیدبوونی هەڤاڵ ڕامان بۆ ئێمە و گەلەکەمان کۆسپێکی گەورەیە.
سەرەخۆشی لە خانەوادەی هەڤاڵ رامان دەکەین و بەڵێنمان بۆ شەهیدان جارێکی دیکە دووبارە دەکەینەوە. دۆز و ڕێچکەی رامان زەکۆ بۆ ئێمە ڕێنماییە و تاوەکو کۆتایی بەردەوامی پێدەدەین و بۆ یەکێتی نێوان عەرەب و گەلی ئێزدی تیدەکۆشین. بەم ئامانجە ئاڵای بەرخۆدان تاوەکو سەرکەوتن شەکاوە دەبێت."
ناسناو: رامان زەکۆ
ناو و پاشناو: فائیز عەبد محەمەد
ناوی دایک و باوک: ئایشە و عەبد
شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٧ی نیسانی ٢٠٢٢ – شەنگال
ف.ق