ئەحمەد تورک: بە دەنگێکی بەرز ناڕەزایەتیی خۆمان دەردەبڕین

هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین ئەحمەد تورک لە قۆسەر گوتی: "دژی ئەو زیهنیەتەی ئیرادەی گەل بە بارمتە دەگرێت، بە بنیاتنانی یەکێتی دیموکراتیکی خۆمان، بە دەنگی بەرز ناڕەزایەتیمان دەردەبڕین".

بەرخۆدانی گەل دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی بەردەوامە، گەل لەبەردەم بینای شارەوانی مێردین چالاکی ئێشكگری دەست پێ کردووە، لە قۆسەر ڕێپێوان ئەنجامدرا.

سەدان کەس بە پانکارتی "قەیوم کودەتایە، دەست لە ئیرادەم مەدە" ڕێپێوانیان کرد، درووشمی "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" بەرزکرایەوە.

ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ئازادی کۆتایی هات، هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین ئەحمەد تورک تیشکی خستەسەر دووڕوویی دەسەڵات کە لەلایەک باسی ئاشتی دەکات و لەلایەک دەست بەسەر شارەوانییەکان دەگرێت، گوتی: "با کەس گومانی نەبێت، کەس ناتوانێت فریومان بدات. کەس ناتوانێت فریوی سیاسی لەسەرمان جێبەجێ بکات، دەبێت باش ئەمە بزانن".

ئەحمەد تورک جەختی کردەوە، ئەم تێکۆشانە نەوەک تەنها بۆ ئازادی گەلی کورد، بۆ تەواوی گەلانی تورکیایە، گوتی: "بانگەواز لە دیموکراسیخوازەکان دەکەین، ڕێز لە ئیرادەی گەل بگرن. دژی ئەو زیهنیەتەی ئیرادەی گەل بە بارمتە دەگرێت، بە بنیاتنانی یەکێتی دیموکراتیکی خۆمان، بە دەنگی بەرز ناڕەزایەتیمان دەردەبڕین".

چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.