ئه‌مینه‌ شه‌نیاشار جارێكی تر وته‌ی لێوه‌رگیرایه‌وه‌

ئه‌مینه‌ شه‌نیاشاری خۆڕاگر بۆ جاری ١٥ هه‌مین وته‌ی لێوه‌رگیرایه‌وه‌.

ئه‌مینه‌ شه‌نیاشار كه‌ هاوسه‌ر و دوو كوڕی له‌ ١٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨دا له‌ ناوچه‌ی پرسوسی رحا له‌لایه‌ن كه‌سوكاری په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په‌ ئیبراهیم خه‌لیل یه‌ڵدزه‌وه‌ كوژرابوون، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی فه‌رید شه‌نیاشار كه‌ هه‌ر له‌و هێرشه‌دا بریندارببوو، چالاكی ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری له‌ به‌رده‌م دادگای رحا درێژه‌ پێده‌ده‌ن.

به‌ هۆكاری لێپرسینه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی "سوكایه‌تی" دایكه‌ ئه‌مینه‌ شه‌نیاشار سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ جارێكی تر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ناوچه‌ی پرسوس وته‌ی لێوه‌رگیرایه‌وه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی دایكه‌ شه‌نیاشار "سوكایه‌تی"به‌ په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په‌ ئیبراهیم خه‌لیل یه‌ڵدز كردووه‌، لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا ده‌ستیپێكردووه‌. ئه‌مینه‌ شه‌نیاشار دوای وه‌رگرتنی وته‌ هاته‌ به‌رده‌م دادگا و له‌گه‌ڵ فه‌رید شه‌نیاشاری كوڕی درێژه‌ی به‌ چالاكیه‌كه‌یان دا.

هـ . ب