گه‌ریلا مه‌دیا هاوار به هه‌ناسه‌بڕكێیه‌كی پڕ له ماندوبوون و شه‌كه‌تبوون به‌ده‌م رێكردنه‌وه ده‌ڵێت، " بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی گه‌ریلا تۆمار بكه‌ین و په‌یامه‌كه‌یان بگه‌یه‌نینه گه‌ل ئێمه ئێستا به رێگایه‌كی دوور و درێژه‌وه‌ین. رێگامان دووره. له قه‌راغ رێگا درێژه‌كه‌شه‌وه زیاتر له نیو مه‌تر به‌فر باریوه و هێشتاش ده‌بارێت. تازیاتر به‌ره‌و به‌رزایی چیاكه ده‌چین به‌فریش زیاتر ده‌بێت".
كاتێك گه‌ریلا مه‌دیا هاوار قسه ده‌كات، گه‌ریلا و كامێرامان نه‌واڵ ژیان كه ئه‌ویش بۆخۆی به‌شداره له‌و رێپێوانه‌دا، لێی ده‌پرسێت، "ئایا تۆ له به‌ر ئه‌م به‌فره‌دا ئه‌م دژواری و ماندوبوونه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌كێشیت كه به‌رنامه‌یه‌ك تۆمار بكه‌یت؟" گه‌ریلا مه‌دیاش به‌م جۆره وه‌ڵامی ده‌داته‌وه: "ره‌نگه زۆر هیلاك ببین و رێگایه‌كی درێژ بپێوین. وێڕای ئه‌وه‌ی كه دره‌نگ دادێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه زۆر شتی جیاواز له‌و به‌فره‌دا رووبده‌ن، به‌ڵام كاتێك مرۆڤ پێویستی گه‌لێك به په‌یامێكی گه‌ریلا ببینێت، هیچ جیاوازیه‌كی نییه ئه‌و په‌یامه له رێگه‌ی نوسراو، ده‌نگێك یان به‌رنامه‌یه‌كه‌وه بێت. كه ئه‌و په‌یامه بۆ گه‌لێك ده‌بێته وه‌ڵام و ده‌بێته هۆكاری راپه‌ڕین، تێكۆشان و به‌رخودان. مرۆڤ بۆ گه‌لێك ببێته وه‌ڵام، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش مرۆڤ هه‌موو ماندویه‌تی خۆی به‌و جۆره تێگه‌یشتنه له بیر ده‌كات و ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌یه كه هه‌موو دژواری و ماندوبوونێك به رێگه‌ی بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتندا تێده‌په‌ڕێت".
مه‌دیا له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له ماڵه‌كانیان دانیشتوون و ده‌ڵێت: " ره‌نگه زۆر كه‌س له دیمه‌نه‌كانی ئێمه بڕوانن و پێبكه‌نن، به‌ڵام ئازادی هێنده شتێكی ئاسان نییه، ئێمه بۆ ئازادی تێده‌كۆشین. ئێمه ره‌نج ده‌ده‌ین و ماندووده‌بین، ئه‌وه هه‌مووی له پێناو ئازادیدایه. چۆن مرۆڤ ده‌توانێت له ماڵه‌كه‌یدا ئاسوده و بێخه‌م پاڵبداته‌وه. ئه‌گه‌ر رۆژانه له ته‌نیشت ئێمه‌وه ژن بكوژرێن، منداڵ برسی بن و له ناو زبڵداندا به‌دوای خواردنێك بۆ تێركردنی سكیان بگه‌ڕێن. كاتێك من ئه‌وانه‌م بینی دانیشتن له ماڵم بۆ خۆم وه‌ك سوكایه‌تی و تاوانێك بینی".
گه‌ریلا مه‌دیا هاوار به‌م جۆره كۆتایی به قسه‌كانی هێنا: "ئێمه هه‌موو كات وتومانه و تائێستاش ده‌یڵێین، 'بۆچی پیر و به‌ته‌مه‌نه‌كانی ئێمه تێنه‌كۆشان'. به‌ڵام ئه‌گه‌ر من له‌م ته‌مه‌نه‌دا سه‌رهه‌ڵنه‌بڕم و تێنه‌كۆشم، نه‌وه‌ی داهاتوو هه‌مان ئه‌و شتانه‌ی ئێمه به داپیره و باپیره‌كانمان ده‌گوت، به ئێمه ده‌ڵێته‌وه. كاتێك مرۆڤ له دونیای خۆی بێته ده‌ره‌وه و هه‌ندێكیش بێت له ده‌وروبه‌ری خۆی وردببێته‌وه و لێی بڕوانێت، هه‌رگیز قبوڵی ناكات كه ژنێك یان هاوڕێیه‌كی له ته‌نیشتیدا بكوژرێت، قبوڵی ناكات له ته‌نیشت مرۆڤه‌وه منداڵێك به برسێتی بمێنێته‌وه. سه‌رهه‌ڵده‌دات و تێده‌كۆشێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاقه رێگای تێكۆشان ئه‌م رێگه‌یه‌یه و رێگه‌ی دیكه بوونی نییه. تاقه رێگه‌ی چاره‌سه‌ری و تێكۆشانێكی به‌هێزه كه كۆتاییه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتن بێت، رێگای گه‌ریلاكانی ئازادییه".
هـ . ب
[album=16005]